بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆڕۆنا تەنگى بە ڕۆژهەڵاتى کوردستان هەڵچنیوە

کۆڕۆنا تەنگى بە ڕۆژهەڵاتى کوردستان هەڵچنیوە
AvaToday caption
posted onOctober 7, 2020
noبۆچوون

تەنیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ١٣٣ حاڵەتی نوێی تووشبوون لە سنە ڕووی داوە. ٥١ کەس لە نەخۆشخانەکانی سنە لە بەشی ئاسی سی یو خەوێندراون.

فەرزین ڕزاعی سەرۆکی زانستگای زانستی پزیشکی کوردستان ڕایگەیاندووە ئاماری گیانبەختکردووانی کۆڕۆنا لە سنە لە سەرەتاوە هەتا ئێستا گەیشتووەتە ٤٩١ کەس.

هەروەها ٤٤ کەس لە نەخۆشخانەی سەقز خەوێندراون. تەنیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٨ تووشبووی کۆڕۆنا لە پارێزگای ورمێ گیانیان لە دەست داوە.