بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئێران

ئێران

ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤ: لە ئێران ٢٦ خۆپێشاندەر سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە

posted onFebruary 19, 2026
noبۆچوون

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران کە بنکەکەی لە نۆروێژە ڕایگەیاند، دادگا سەرەتاییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران سزای لەسێدارەدانیان بۆ لانیکەم 26 کەس لە دەستبەسەرکراوانی خۆپێشاندانەکانی مانگی ڕبەفرانبار دەرکردووە<

مەولەوی محەممەد تەیب، کوڕی مەولەوی عەبدولحەمید دەستبەسەرکرا

posted onFebruary 16, 2026
noبۆچوون

مەولەوی محەممەد تەیب ئیسماعیل زەهی، کوڕی مەولەوی عەبدولحەمید، پێشنوێژی زاهیدان و یەکێک لە ڕەخنەگرە دیارەکانی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی، ئەمڕۆ دووشەممە 27ی ڕێبەندانی 1404، لە سێیەمین دانیشتنی بانگهێشتکردنیدا بۆ دادگای تایبەتی کەسایەتییە ئایینییەکان لە مەشهەد، دەستبەسەرکرا.

رێکخراوی پزیشکیی ئێران دانینا بە دەستگیرکرانی دەیان کەس لە کادر دەرماندا

posted onFebruary 15, 2026
noبۆچوون

سەرۆکی گشتیی رێکخراوی پزیشکیی ئێران رایگەیاند، ٣٣ ئەندامی کادری پزیشکی و تەندروستی لە ماوەی رابردوودا دەستبەسەر کرابوون و تاوەکو ئێستا ١١ کەسیان ئازاد کراون.

رۆیتەرز: سوپای ئەمریکا بۆ هێرشێکی چەند هەفتەیی بۆ سەر ئێران ئامادە دەبێت

posted onFebruary 14, 2026
noبۆچوون

دوو بەرپرسی ئەمریکی بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاندووە، سوپای وڵاتەکەیان خەریکی ئامادەکارییە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی فراوان بۆ سەر ئێران کە ئەگەری هەیە چەند هەفتەیەک بخایەنێت، ئەوەش لە ئەگەری دەرچوونی فەرمانی هێرش لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە.

لیندزی گراهام: رژیمی ئێران بمێنێتەوە کارەسات روودەدات

posted onFebruary 14, 2026
noبۆچوون

لیندزی گراهام، سیناتۆری کۆماریی ئەمریکا، لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن هۆشدارییەکی تووندی دایە دۆناڵد ترەمپ و رایگەیاند، ئەگەر سەرۆک پابەندی بەڵێنەکانی نەبێت و رێگە بدات کۆماری ئیسلامیی ئێران بمێنێتەوە، ئەوا "کارەساتێکی گەورە" روودەدات.

یوتلست کار بۆ گەیاندنی ئینتەرنێتی مانگی دەستکرد بە هاوڵاتییانی ئێران دەکات

posted onFebruary 14, 2026
noبۆچوون

کۆمپانیای یوتلستی فەرەنسی بۆ مانگە دەستکردەکان رایگەیاند، پڕۆژەیەکی توێژینەوەیان دەستپێکردووە بە مەبەستی گەیاندنی ئینتەرنێتی مانگی دەستکرد بە هاووڵاتییانی ئێران.

هرانا: لە خۆپێشاندانەکانی ئێراندا زیاتر لە ٧ هەزار کەس کوژراون

posted onFebruary 14, 2026
noبۆچوون

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئامارێکی شۆکهێنەریان لەبارەی قوربانیانی خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییەی ئێران بڵاوکردەوە؛ بەپێی ئامارە نوێیەکان ژمارەی کوژراوان 7 هەزار کەسی تێپەڕاندووە، ئەمەش لەکاتێکدایە حکومەت ئامارێکی زۆر کەمتر ڕادەگەیێنێت.

وۆڵ ستریت ژورناڵ: ئەمریکا نزیکەی ٦ هەزار ئامێری ستارلینکی رەوانەی ئێران کردووە

posted onFebruary 12, 2026
noبۆچوون

رۆژنامەی وۆڵ ستریت ژورناڵی ئەمریکی، رۆژی پێنجشەممە لە زاری بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە بڵاویکردەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ نزیکەی شەش هەزار ئامێری ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی "ستارلینک"ی رەوانەی ناو ئێران کردووە. ئەم هەنگاوە دوای سەرکوتکردنی خۆپێشاندانەکانی مانگی رابردووی ئەو وڵاتە دێت.

ئێران لە ڕیزبەندیی هەرە گەندەڵترین وڵاتانی جیهاندایە

posted onFebruary 12, 2026
noبۆچوون

ڕێکخراوی ڕوونکاریی نێودەوڵەتی (Transparency International) لە نوێترین ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا سەبارەت بە پێوەری جیهانیی گەندەڵی ڕایگەیاند، کۆماری ئیسلامیی ئێران هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو، هێشتا وەک یەکێک لە گەندەڵترین وڵاتانی جیهان لە لیستەکەدا ماوەتەوە.