تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

گرتووخانەکانى کۆمارى ئیسلامى بوونەتە بازاڕى ڕەش

گرتووخانەکانى کۆمارى ئیسلامى بوونەتە بازاڕى ڕەش
AvaToday caption
posted onAugust 12, 2019
noتعليق

دەسەڵاتدارانی ئێران لە ناو گرتووخانەکان بە برەودان بە بازاری ڕەش و زیادکردنی پارەى قسەکردن بە تەلەفۆن، گوشارێکی زۆری خستووەتە سەر بەندکراوان لە پێناو پڕکردنی گیرفانەکانی خۆیان.

مەجید ئازەرپێی، بەندکراوی سیاسیی نێو زیندانى ئەوین لە نامەیەکدا ئاشکراى کردووە کە "ئەو کارتی تەلەفۆنانەی موخابەرات بە ٤٥٠٠ و ٥٠٠٠ تمەن دەیفرۆشت، ئێستا لە ناو گرتووخانەکان بە ٥٠ هەزار تمەن بە بەندکراوان دەفرۆشرێتەوە".

بە گووتەی ئەو بەندکراوە سیاسییە، ئەو بنەماڵانەی یەکێک لە ئەندامێکى خاوەن کاری دەستبەسەرە یاخو سەربازە، داهاتیان دێتە خوار و بەشی داهاتەکەیان بەشی خەرجی مانگانەیان ناکات. لەو حاڵەتەدا کەسی بەندکراو یاخود سەرباز بۆ ئەوەی بتوانێ لە ناو گرتووخانە لەگەڵ بنەماڵەکەی قسە بکات بۆ هەر دە خوولەک قسەکردنی، دەبێ ٥ هەزار تمەن بدات ئەوە لە کاتێکدایە بۆ کەسێک لە دەرەوەی گرتووخانە بڕی ئەو پارەیە بۆ قسەکردنێکی ١٠ خوولەکی پێنسەد تمەنە.

مەجید ئازەر پێی لە درێژەدا گووتویەتی: ئەو کارتانە لە لایەن کەسانێکی گەندەڵ کە لەگەڵ بەرپرسانی موخابرات پەیوەندییان هەیە، دەکڕدرێنەوە و دەهێنرێنە ناو گرتووخانەکان و بەو شێوە بازاڕێکی ڕەش لە ناو بەندیخانە درووست دەکەن کە خەسارمەندی سەرەکی لێی کەسی بەندکراو و سەربازە.