تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

بە گومانی تێکچوونی؛ دابەشکردنی شیر لە قوتابخانەکانی ئیلام راگیرا

بە گومانی تێکچوونی؛ دابەشکردنی شیر لە قوتابخانەکانی ئیلام راگیرا
posted onDecember 14, 2025
noتعليق

دوای بڵاوبوونەوەی ناڕەزایەتیی کەسوکاری قوتابییان لە شاری دێلوڕان سەبارەت بە "تێکچوونی" ئەو شیرەی لە قوتابخانەکان دابەشکراوە، بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پارێزگای ئیلام بڕیاری راگرتنی دابەشکردنی شیری دەرکرد.
رۆژی شەممە، ژمارەیەک گرتەی ڤیدیۆیی بڵاوبوونەوە کە تێیدا دەردەکەوێت ئەو شیرەی بەسەر قوتابییانی دێلوڕاندا دابەشکراوە، هاوشێوەی ماست خەست بووەتەوە. ئەمەش گومانی لای دایک و باوکان دروستکردووە کە شیرەکە ماوەبەسەرچوو بێت.
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ئیلام رایگەیاند، نموونەی شیرەکەیان رەوانەی تاقیگە کردووە و تاوەکو دەرکەوتنی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، دابەشکردنی شیر لە تەواوی پارێزگاکە دەوەستێنن.
لەلایەکی دیکەوە، کۆمپانیای دابینکاری شیرەکە هەموو جۆرە کێشەیەکی تەندروستی لە بەرهەمەکەیدا رەتدەکاتەوە و رایگەیاندووە، خەستبوونەوەی شیرەکە بەهۆی بەرزیی ڕێژەی چەوری و کاریگەریی کەشوهەوای ساردەوە بووە.