شەپۆلی دەستگیرکردن لە ئیلام؛ لە سێ رۆژدا ٣٧ هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کراون
لە چوارچێوەی ئەو شەپۆلە ناڕەزایەتییانەی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە پارێزگای ئیلام هەڵمەتێکی فراوانی دەستگیرکردنیان دەستپێکردووە.