Skip to main content

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا سەرکۆنەی لەسێدارەدانی خۆپیشاندەران لە ئێران دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا سەرکۆنەی لەسێدارەدانی خۆپیشاندەران لە ئێران دەکات
posted onJuly 27, 2026
nocomment

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕەخنەی لە لەسێدارەدانی خۆپیشاندەران لە ئێران گرت و داوای ئازادکردنی زیندانییانی سیاسی و ڕاگرتنی لەسێدارەدانی ئەو کەسانە کرد کە لەپێناو چالاکیی ئاشتیانەی مافی مرۆڤدا سزا دراون.

ڕایلی بارنز، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ دیموکراسی، مافی مرۆڤ و کار، ڕۆژی یەکشەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی "ئێمە سەرکۆنەی سزای لەسێدارەدان دەکەین کە ڕژێمی ئێران دژی هاووڵاتییانی خۆی و گەنجە ئازاکانی ئێران گرتوویەتییە بەر."

وتیشی "ئێمە لەگەڵ خەڵکی ئێرانداین و داوای ئازادکردنی هەموو زیندانییانی سیاسی و ڕاگرتنی لەسێدارەدانی ئەو کەسانە دەکەین کە لەپێناو چالاکیی ئاشتیخوازانەی مافی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکاندا دەستبەسەرن."

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی چەند مانگ پێش ئێستا ڕایگەیاند حکوومەتی ئێران لە ساڵی ٢٠٠٥، دوو هەزار و ١٥٩ کەسی لە سێدارە داوە.