بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل جه‌خت ده‌كاته‌وه كه كۆتاییی شه‌ڕی ئێران، به ڕووخانی ڕێژێمه‌كه یان كۆتاییهێنان به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌بێت.
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، به كه‌ناڵی فۆكس نیوزی گوتووە، شه‌ڕ لەگەڵ ئێران ئەو کاتە کۆتایی پێدێت کە ڕێژیمەکە دەڕووخێت، یان ئه‌و كاته‌ی كه ئێران "تێدەگات لە باجی دروستکردنی پشێویی ئابووریی لە جیهاندا، کوشتنی هەزاران هاووڵاتیی خۆی و تەقەکردن لە هەموو کەسێک... کاتێک كه ئەم ڕێژیمە یان دەڕووخێندرێت یان تا ئەو ڕادەیە لاواز دەکرێت کە بزانێت دەبێت کۆتایی بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بهێنێت."
نەته‌نیاهۆ گوتی: "بە ڕێککەوتن بێت یان بێ ڕێککەوتن،" دەبێت بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی پێبێت.