Skip to main content

سێنتکۆم: ٨٠ شوێنمان لە ئێران کردە ئامانج

سێنتکۆم: ٨٠ شوێنمان لە ئێران کردە ئامانج
posted onJuly 8, 2026
nocomment

پاش بەردەوامبوونی ئێران لە هێرشەکانی بۆ سەر کەشتییەکانی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا چەندین شوێنی سەربازیی ئێرانیان بۆردومانکرد.

فەرماندەیی ناوەندی لەشکری ئەمەریکا (سێنتکۆم)، ڕایگەیاند، بە فەرمانی سەرۆک ترامپ کە فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئەمەریکایە، هێرشی ئاسمانیی دیکە کرانە سەر چەندین شوێنی سەربازیی ئێران.

دەڵێت لە پاش بۆردومانەکانی دوێنێی ئەمەریکا لە کاردانەوە بەرامبەر هێرشی ئێران بۆ سەر کەشتیی نەوتھەڵگری Ever Lovely ، دەرفەتێک بۆ ئێران ڕەخسا کە پابەندی ئاگربەستەکە ببێت، بەڵام پابەندنەبوونی هەڵبژارد و لە کاتژمێر ٤:٣٠ بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکا بە درۆنێک کەشتیی نەوتی Kiku کردە ئامانج کە ئاڵای پەنەمای لەسەرە و بە بارێکی نەوت کە زیاتر لە ٢ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو دەبێت لە نزیک گەرووی هورمز دەڕۆیشت.

سێنتکۆم لە درێژەی ڕاگەیاندنەکەی دەشڵێت، ئەمڕۆ هێزەکانمان کاردانەوەی ڕاستەوخۆیان هەبوو لە بەرامبەر ئەم دوژمنکارییە بەردەوامانەی ئێران و فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا ژێرخانی چاودێریی سەربازیی ئێران و سیستمی پەیوەندییەکان و شوێنەکانی بەرگریی ئاسمانی و هەڵگرتنی درۆن و بەشەکانی چاندنی مینی دەریایی کردە ئامانج.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، هاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز بەردەوامە و هێزەکانی ئەمەریکا بە ئاگایە و بەهێزەوە ئامادەیە.

• ئاژانسی فارسی ئێرانی: ١٠ تەقینەوە لە شاری سیریک و ٤ تەقینەوە لە دوورگەی ستراتیژیی قشم روویانداوە.

• سێنتکۆم: زیاتر لە ٨٠ ئامانجی جیاوازی سەربازی لە ناو خاکی ئێران بە وردی پێکاوان و وێران کراون.

• سێنتکۆم: زیاتر لە ٦٠ بەلەمی بچووکی سوپای پاسدارانمان لە گەرووی هورمز و دەوروبەری لەناو بردووە.