بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئێران

ئێران

سوپای پاسداران: ٨٥ بنکەی ئەمریکامان لە وڵاتانی ناوچە بۆردوومان کرد

posted onJuly 8, 2026
noبۆچوون

ئەمڕۆ چوارشەممە، سوپای پاسدارانی لە بەیاننامەیەکدا ڕاگەیاند؛ ئەم هێرشانە تەنیا چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە هات کە فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، زنجیرەیەک هێرشی چڕیان کردووەتە سەر ناوخۆی ئێران.

مارک ڕووتە: ناتۆ دەبێت سەبارەت بە ئێران وریا بێت

posted onJuly 7, 2026
noبۆچوون

مارک ڕووتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ لە کۆڕبەندی پیشەسازیی بەرگریی هاوپەیمانییەکە لە ئەنکەرە ڕایگەیاند کۆماری ئیسلامی وەک ڕووسیا، چین و کۆریای باکووری هەڕەشەیە و ناتۆ دەبێت خێراتر و یەکگرتووتر هەنگاو بنێت بۆ بەرپەرچدانەوەی.

کۆماری ئیسلامی لە شەش مانگی یەکەمی ٢٠٢٦دا لانیکەم ٣٧٠ کەسی لەسێدارە داوە

posted onJuly 7, 2026
noبۆچوون

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕۆژی دووشەممە ١٥ی پووشپەڕ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٦دا، لانیکەم ٣٧٠ کەس لە ئێران لەسێدارە دراون.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە دوای جێبەجێبوونی ئاگربەست لە سەرەتای بەهاردا، تەنیا لە مانگی پووشپەڕ لانیکەم ١٠١ کەس لەسێدارە دراون.

نیویۆرک تایمز: پزشکیان هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوەی کردووە

posted onJuly 6, 2026
noبۆچوون

نیویۆرک تایمز لە زاری چوار بەرپرسی باڵای ڕێژیمەوە بڵاوی کردەوە کە مەسعوود پزیشکییان سەرۆککۆماری ڕێژیم لە هەڕەشەیەکی جیددی و تونددا ڕوو لە موجتەبا خامنەیی وتوویەتی لە ئەگەری قەبووڵنەکردنی دانوستاندا، دەستلەکارکێشانەوە ڕادەگەیەنم.

مارکۆ روبیۆ: تاوەکو گرووپە بریکارەکانی ئێران لە عێراقەوە هێرش بکەن، دووژمنکاری کۆتایی نایەت

posted onJune 24, 2026
noبۆچوون

مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێ، کۆتایهێنان بە شەڕ لە ناوچەکەدا بە چارەسەرکردنی پرسی گرووپە بریکارەکانی تارانەوە گرێدراوە و دەڵێت “ئەستەمە دووژمنکارییەکان بووەستن تاوەکو ئەو گرووپانە لە عێراقەوە درۆن و مووشەک ئاراستە بکەن؛” ئاماژە بەوەش دەکات، واشنتن رێگە نادات ئێران هیچ باجێک بەسەر رێڕە

ترامپ: ئێران بە پێچەوانەی لێدوانەکانی، بە تەواوی ڕازی بووە بە پشکنینی بەرفراوانی بنکە ئەتۆمییەکانی/ تەنگەی هورمزیش بە کراوەیی دەمێنێتەوە

posted onJune 23, 2026
noبۆچوون

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیال ڕایگەیاند ئێران ڕەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر "بەرزترین ئاستی پشکنین بۆ بنکە ناوکییەکانی بۆ ئایندەیەکی نادیار "، ئەمەش ڕێگە خۆش دەکات بۆ بەردەوامیی دانوستانەکانی نێوان هەردوو وڵات.