تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

سوپای پاسداران هۆکاری کەمبوونەوەی دەرمان و پێداویستیە پزیشکییەکانی ئێرانە

سوپای پاسداران هۆکاری کەمبوونەوەی دەرمان و پێداویستیە پزیشکییەکانی ئێرانە
posted onNovember 8, 2018
noتعليق

 

ئەگەرچی دەرمان و پێداویستیە پزیشکییەکان لە لایەن ئەمەریکاوە گەمارۆیان نەخراوەتە سەر بەڵام نەخۆشخانە و دەرمانخانەکانی ئێران لە ڕووی دابینکردنی کەرەسەی دەرمانی و دەرمان تووشی کێشە بوونەوە.

ناردنی دەرمان بۆ سوریە و یەمەن لە لایەن قاسم سولەیمانی هۆکاری سەرەکی کەم بوونەوەیە.

قاسم سولەیمانی فەرماندەری گشتی سوپای قودس لە نامەیەکدا بۆ وەزیری تەندرووستی کۆماری ئیسلامی سوپاسی ناوبراوی کردووە، بە هۆکاری پێدانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی بە هێزەکانی ژێر دەستی لە سوریە و عێراق و هەموو ئەو ناوچانەی ئێران دەستێوەردانیان تێدا دەکات.

سولەیمانی لە نامەیەکدا کە بۆ حەسەنی قازی زادەی نووسیوە دەڵێ: ڕوون و ئاشکرایە پشکی ئێوە برای گەورە و هاوکارانی زەحمەتکێشی ئێوە لە سەرکەوتنی بەرەکانی شەڕی بەرخۆدانی ئیسلامی لە لایەن خوای پەروەردگارەوە تۆمار دەکرێ و دەپارێزرێت.

لە وەلامی نامەکەی سولەیمانیدا قازی زادەی هاشمی سپاسی قاسم سولەیمانی و هێزە نیزامی و میلیشیاکانی ناوبراوی کردووە و گوتویەتی: نامەی پڕ لە هەستی ئێوەم پێگەیشت، سوپاسی خوا دەکەم کە ئەو شانازیەی بە من بەخشی بتوانم هەنگاوێک لە ڕێگەی خزمەت بە پیاوباشەکانی ڕۆژگار هەڵبێنمەوە. ئەو پیاو باشانەی خێری گەورەی وەک ئەمنیەت و سڵامەتیان پێشکەشی ئێمە کردووە و لەو پێناوەدا لە گیانی خۆیان نرخ دادەنێن.

 

شایانی باسە لە نێو سوپای پاسداران جگە لە هێزی نیزامی ئێرانی، هەزاران شەڕکەر لە وڵاتانی لوبنان، عێراق، سوریە و ئەفغانستان بوونیان هەیە و لە چوارچێوەی گرووپی میلیشیایی وەک حیزبوللای لوبنان، هێزی فاتمیون و حەشدی شەعبی لە وڵاتانی سوریە و عێراقدا خەریکی شەڕن.

کۆماری ئیسلامی لە وڵاتی یەمەنیش پشتگیری گرووپی ئەنسارووڵڵا دەکات کە پێکهاتووە لە شیعە حوسیەکانی ئەو وڵاتە.