تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

١٠٠ هەزار ڕۆژئاوایی ئاوارە بوون

١٠٠ هەزار ڕۆژئاوایی ئاوارە بوون
AvaToday caption
posted onOctober 12, 2019
noتعليق

نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاوى کردەوە کە لە ئەنجامى ئۆپەراسیۆنى "کانى ئاشتى"ـى ئەرتەشى تورکیە کە نزیکەى سێ ڕۆژە بۆ سەر باکوورى رۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتى فورات دەستى پێ کردووە، بووەتە هۆى ئاوارەبوون و قەلەندەرى سەدان هەزار کورد و عەرەب و کریستیان و زۆرێک لە بازاڕ و قوتابخانە و دەرمانگەکانى ئەم ناوچەیە داخراون.

 

بە پێى ڕاپۆرتى ئەسۆشیتد پرێس، لە ئەنجامى بۆمبارانى فڕۆکە و تۆپبارانى تۆپەکانى ئەرتەشى تورکیە، ئاوى خواردنەوەى حەسەکە پچڕاوە و ئێستا ٤٠٠ هەزار کەس لە ژێر هەڕەشەى بێ ئاویدان و بە هۆى ئەوەى کە ناوەندى چاککردنەوە (سیانە)ش وەستێنراوە، دەرفەتى چاککردنەوەى تۆڕەکە نییە. هەروەها کارەباى زۆرێک لە شار و گودەکانى ڕۆژئاوا پچڕاوە و خەڵکى لە بێ کارەباییەکى ڕەهادا دەژین.

شایەنى باسە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سه‌ركۆماری توركیا بەر لە ئۆپەراسیۆنەکە و دواتریش پێداگرى لەسەر ئەوە کردبووەوە کە "ئەم ئۆپەراسیۆنە بۆ گێڕانەوەى ئاوارە سورییەکان و دامەزراندنەوەى ناوچەیەکى ئارامە و کەسى تێدا نابێتە قوربانى"، کەچى لەکاتى ئۆپەراسیۆنەکەوە تا ئێستا سەدان هەزار کەس ئاوارە بوونە و ماڵ وحاڵى خۆیان جێ هێشتووە و هەروەها دەیان کەس لە خەڵکى سڤیل بوونەتە قوربانى کە ژن و منداڵ تیایاندا زۆرە.