تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

ترەمپ: ئەمشەو لە ئێران دەدەین

ترەمپ: ئەمشەو لە ئێران دەدەین
posted onJune 11, 2026
noتعليق

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند وەک وەڵامێک بۆ خستنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئەمریکی، وڵاتەکەی بە توندی هێرش دەکاتە سەر ئێران.

لە کۆبوونەوەیەکدا لە کۆشکی سپی، کاتێک لە ترەمپ داواکرا ڕوونکردنەوە بدات لەسەر لێدوانەکانی پێشووی کە وتبووی ئێران “باجی دواکەوتنی ڕێککەوتنەکە دەدات”، لە وەڵامدا وتی “ئێمە هێرش دەکەینە سەریان، هێرشێکی زۆر توند.”

 سەرۆکی ئەمریکا لە درێژەی قسەکانی وتی ‘’پێشتر لە ئێرانمان داوە و ئەمشەویش جارێکی دیکە بە توندی لێیان دەدەینەوە.’’

٠ بەڵێ، پێموایە لەسەر بنەمای ڕووداوی هێلیکۆپتەرەکە، مافی ئەوەمان هەیە هێرش بکەینە سەر ئێران.

ترەمپ پێشتر ئێرانی تۆمەتبار کردبوو بەوەی هێلیکۆپتەرێکی جۆری ئەپاچی ئەمریکی لە گەرووی هورمز خستووەتە خوارەوە، ئەمەش گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی گەیاندووەتە لوتکە.⁩