تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

ترەمپ هەڕەشە لە ئێران دەکات: ئەگەر تەقە لە خۆپێشاندەران بکەن، بە هانایانەوە دەچین

ترەمپ هەڕەشە لە ئێران دەکات: ئەگەر تەقە لە خۆپێشاندەران بکەن، بە هانایانەوە دەچین
posted onJanuary 3, 2026
noتعليق

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هۆشداریی دایە دەسەڵاتدارانی ئێران و رایگەیاند، ئەگەر هێزە ئەمنییەکان تەقە لە خۆپێشاندەرانی ئاشتیخواز بکەن، واشنتن دەستوەردان دەکات. لە بەرامبەردا تاران هۆشداریی دەداتە ئەمریکا کە بەرژەوەندی و سەربازەکانی لە ناوچەکەدا دەکەونە مەترسییەوە.

رۆژی هەینی دۆناڵد ترەمپ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ترووس سۆشیاڵ" نووسی: "ئەگەر ئێران تەقە لە خۆپێشاندەرانی ئاشتیخواز بکات و بە شێوەیەکی تووندوتیژ بیانکوژێت، کە ئەوە خوی هەمیشەییانە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە هانایانەوە دەچێت."

ترەمپ هەڕەشە لە ئێران دەکات: ئەگەر تەقە لە خۆپێشاندەران بکەن، بە هانایانەوە دەچین

 

 

 

 

*

سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامەکەیدا کە هاوکاتە لەگەڵ شەشەمین رۆژی خۆپێشاندانە ئابووری و سیاسییەکانی ئێران، جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی "پڕچەک و ئامادەی کاردانەوەیە."
ئەم هەڵوێستەی ترەمپ دوای ئەوە دێت کە رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" داوای لە ئیدارەی ئەمریکا کردبوو، "هەڵەی باراک ئۆباما" لە ساڵی 2009دا دووبارە نەکاتەوە، کاتێک واشنتن لە پێناو گەیشتن بە رێککەوتنی ئەتۆمی، لە بەرامبەر سەرکوتکردنی خۆپێشاندەرانی ئەو کاتەی ئێران بێدەنگ بوو.

کەمێک دوای بڵاوبوونەوەی پەیامەکەی ترەمپ، عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە پلاتفۆرمی "ئێکس" وەڵامی دایەوە و رایگەیاند، هەر دەستوەردانێکی ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەی، دەبێتە هۆی "تێکچوونی دۆخی تەواوی ناوچەکە و لەناوچوونی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا."

لاریجانی لە پەیامەکەیدا هۆشداریی دایە هاووڵاتیانی ئەمریکا و گوتی: "با گەلی ئەمریکا بزانێت کە ترەمپ دەستی بەو سەرکێشییە کردووە، بۆیە ئاگاداری سەربازەکانتان بن."