تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل داوای سەپاندنەوەی سەرجەم سزاکان بەسەر ئێراندا دەکات

ئیسرائیل
posted onJuly 2, 2025
noتعليق

 

جەدعۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، دوابەدوای ڕاگرتنی هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، داوای سەپاندنی سەرجەم سزاکانی سەر ئێرانی کرد.

 وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: "کاتی ئەوە هاتووە میکانیزمی سناپباک چالاک بکرێت، داوای لە وڵاتانی E3 کردووە؛ ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا "هەموو سزاکان بەسەر ئێراندا بسەپێننەوە".

ساعر پێیوایە، "ئێران سەبارەت بە ڕاگرتنی هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانس بێڕێزیی کردووە و بەمەش وازهێنانێکی تەواو لە هەموو پابەندبوونە ناوەکییە نێودەوڵەتییەکان پێکدەهێنێت".
دەشڵێ: ئێستا کاتی ئەوەیە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە هەنگاو بنێت.

 سناپباک واتە "سەپاندنەوەی سزاکان، یەکێکە لە بەهێزترین ئامرازە دیپلۆماسییەکان، تا ئێستا لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا پێشبینی کراوە. ڕێگە دەدات بە سەپاندنی خێرای سزاکانی ئەنجومەنی ئاسایش بەسەر ئێراندا لە ئەگەری پێشێلکردنی بەڵێننامە ئەتۆمییەکانی.