تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

ئیسرائیل و عەرەبستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى هەڕەشە ئەمنییەکانى کۆمارى ئیسلامى و ناوچەکە ڕێک دەکەون

ئیسرائیل و عەرەبستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى هەڕەشە ئەمنییەکانى کۆمارى ئیسلامى و ناوچەکە ڕێککەوتن
AvaToday caption
posted onJune 3, 2022
noتعليق

🌐  ئاڤاتودەی

جۆ بادین سەرکۆمارى ئەمریکا سەبارەت بە سەفەرەکەى خۆى بۆ ناوچەى ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست بەتایبەت عەرەبستان و ئیمارات و ئیسرائیل و عێراق کە بڕیارە ئەنجامى بدات، ڕایگەیاندە کە بڕیار وایە ئیسرائیل ڕازى بێت بە هەندێک ڕێککەوتنى نوێى ئەمنى لەگەڵ عەرەبستانى سعودیە و مسر لەسەر گەرووى (تەنگە) تیران و پاراستنى ئەم گەرووە بداتە عەرەبستان.

 

بە پێى ئەو ڕێککەوتنە کە بە زوویی ڕادەگەیێنرێت، ئیسرائیل ڕازى دەبێت کە هێزەکانى خۆى بکێشێتەوە بۆ شوێنێکى دیاریکراو و چەند کیلۆمەتر دوورتر لە میسر، لە بەرامبەردا عەرەبستانى سعودیە ڕێگەى ئاسمانى بە ئیسرائیل دەدات تا ئاسمانەکەى بەکار بهێنێت بۆ گەشتە سەربازى و مەدەنییە ئاسمانییەکانى، ئەمە لە کاتێکدایە کە ئێستا ئیسرائیل تەنیا دەتوانێت ئاسمانى ئیماراتى عەرەبی و بەحرەین بەکار بهێنێت.

لەو کاتەوەى کە ئیسرائیل و میسر لە ساڵى ١٩٧٩ ڕێککەوتننامەى ئاشتییان واژوو کردووە، هێزەکانیان لە بەردەم گەرووى دەریاى سوور کە تاقە شوێنى تێپەڕینى کەشتییەکانى ئەو ناوچەیەیە، نیشتەجێن و تیران لە دواى شەڕە شەش ڕۆژەى ١٩٦٧ بە دەست ئیسرائیل و میسر بووە. سەرەتا عەرەبستان کۆنتڕۆڵى ئەم دوورگەیەى لە دەیەى ١٩٥٠ دایە دەست میسر و میسریش لەم ساڵانەى دوایی ڕازى بوو بە گەڕاندنەوەیان. ئیسرائیلیش لە ساڵى ٢٠١٦ ڕازى بوو کە ئەم گەڕاندنەوەیە ئەنجام بدرێت، بەڵام ڕێککەوتن و جێگۆڕکێ ئەمنییەکە ئەنجام نەدرا تا ئەوەى کە لە مانگلا ڕابردوو و بۆ یەکەم جار (Axios) ڕایگەیاند کە دەوڵەتى بایدن هەوڵى ئەنجامدانى ڕێککەوتنى نێوان هەردوولاى داوى.

هیچ گفتوگۆیەکى گشتى لە نێوان ئیسرائیل و بەرپرسانى سعودیە بۆ ئەم ڕێککەوتنە نەخراوەتە کارى بەرنامەوە، بەڵام بایدن وەک دەستکەوتێک بۆ دەوڵەتەکەى خۆى لە سەفەرەکەى بۆ ناوچەکە، ئەگەرى ئەوە دەکرێت لە بەیتولموقەدەس یا ڕیاز بێت، ڕایبگەیێنێت. شازادە فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیرى کاروبارى دەرەوەى عەرەبستانى سعودیە سەرەڕاى ڕەتکردنەوەى ئەم گفتوگۆیە، ڕایگەیاند کە پەیوەندییە دیپلۆماتیکەکانى خۆیان لەگەڵ ئیسرائیل هێندەش خێرا نین. بن فەرحان ئەم حەفتەیە لە کۆمەڵەى جیهانى ئابوورى لە داغووس گوتى: ئێمە هەمیشە لەگەڵ ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکان و دەستەبەرکردنى ئاشتین لەگەڵ ئیسرائیل و فەلەستین.

هەروەها، یاییر لاپید، وەزیرى کارەبارى دەرەوەى ئیسرائیل لە گفتوگۆیەک کە بڕیار وایە ئەمڕۆ هەینى بڵاو بێتەوە بە (Jerusalem Post)ى گوتووە کە ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکان لەگەڵ عەرەبستانى سعودیە، "بە هەنگاوى چکۆلە خەریکى جێبەجێکردنە".

ئانتۆنى بلینکن، وەزیرى کارەبارى دەرەوەى ئەمریکاش بە گۆڤارى (فارین ئیفێرز"ى گوتووە: عەرەبستانى سعودیە هاوبەشێکى گرنگى ئێمەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى دەمارگرژى و هزرى توندوتیژى لە ناوچەکە و ڕووبەڕووبوونەوەى چاڵێنجە شەڕەنگێزییەکانى کۆمارى ئیسلامى و هیوادایشین کە ئەم ڕەوتى ئاساییکردنەوەى پەیوەندییانە بەردەوامى پێ بدەین و ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانى ئیسرائیل و وڵاتانى ناوچەکە و دراوسێکانى بەردەوام و بەهێزتر بێت.

سەرچاوە: ڕاپۆرتى جڕۆزاڵم پۆست
لینکى ڕاپۆرتەکە: 

https://www.jpost.com/middle-east/article-708431