تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

پەیامی هێرشە سارووخییەکەى ترامپ بۆ ئێران

 ترامپ بە جدى وەربگرن! بۆ ئەوەی بەرجام بمێنێت، دەبێت خواستەکانی ئەمریکا بێتە دی!
AvaToday caption
 ترامپ بە جدى وەربگرن! بۆ ئەوەی بەرجام بمێنێت، دەبێت خواستەکانی ئەمریکا بێتە دی!
posted onApril 14, 2018
noتعليق

 

 سەرچاوەیەکى ئاڤاتودی لە واشنتۆنەوە گوتى "پەیامە سەربازییەکەى ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانى لە سوریە بۆ کۆمارى ئیسلامى ئێران زۆر ڕوون بوو. تاران نابێت هەڵەى هەژمارنەکراو بکات و سەرۆک ترامپ لەگەڵ ئۆباما بەراورد بکات. مانگى ئایندەى زایینى، سەرۆککۆمارى ئەمەریکا دەبێت بڕیار لەسەر بەرجام (ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەى ئێران) بدات. واشنتۆن لە ڕێگەى دۆستە هاوبەشەکانیەوە، خواستە دیاریکراوەکانى خۆى و نیگەرانى هاوپەیمانەکانى ناوچەى بە تاران گەیاندووە و ئەگەر بێت و ئەم خواستانە لەلایەن کۆمارى ئیسلامى ئێرانەوە قبوڵ نەکرێت، دۆخى نەخوازراو دروست دەبێت".

 دەرفەتى ڕابەرى کۆمارى ئیسلامى ئێران زۆر نییە و لەم چەند حەوتوویەى کە ماوە دەبێت وەرسووڕانێکى تەواو لە سیاسەتى خۆی لە ناوچەکەدا نیشان بدات. دەبێت تاقیکردنەوەى سارووخى خۆى ڕاگرێت و واز لە پێدانى چەک بە حوسییەکان بهێنێت و هێزەکانى لە سوریە و عێراق بباتە دەرەوە و واز لە دەستتێوەردانیان بهێنێت و دۆخى مافى مرۆڤ لە ئێران باشتر بکات، دەنا سەرۆک ترامپ بێ ئەملا و ئەولا توندترین بڕیار دژ بە کۆمارى ئیسلامى ئێران دەدات.

 لە هەنگاوە یەکەم، کۆمارى ئیسلامى باش ڕەفتارى کرد و زۆرینەى فەرماندە باڵاکانى سوپاى قودسى لە سوریە بردە دەرەوە و هیچ کاردانەوەیەکى کردەیی دژ بە هێرشەکە نیشان نەدا و ئەمە بە پەیامێکى ئەرێنى هەژمار دەکرێت، بەڵام واشنتۆن و لە سەرووى هەمووشیانەوە جان بۆڵتنى ڕاوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیی کۆشکى سپى هەنگاوەکانی دواترى ڕێژیمى کۆماری ئیسلامى بە وردى دەخاتە بن چاودێرییەوە.

 هێشتا دەرفەت بۆ ئێران ماوە.