![شورای نیگابانی کۆماری ئیسلامی ناهێڵی ناوچەی ئازادی سنووری لە کوردستان دروست بێت](/sites/default/files/2018-10/%D8%B4%D9%88%D8%B1%D8%A7%D9%89%20%D9%86%DB%8C%DA%AF%DB%95%D9%87%D8%A8%D8%A7%D9%86.jpg)
کۆمارى ئیسلامى بەردەوام ناوچە سنوورییەکانى بە ناوچەى مەترسیدار هەژمار کردووە
پڕۆژەی پەیوەستکردنی شارەکانی خۆی و چاڵدوران، بانە و مەریوان تا ئیلام بە ناوچەی ئازادی سنووری ڕەد کرایەوە و شورای نیگابان ئەو کارەی "دژی سیاسەتە کەلانەکانی کۆماری ئیسلامی" زانی.
دوای مانگرتنی شارەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان کە سەرتۆپیان شاری بانە بوو و ٢٥ ڕۆژ خەڵکی ئەو شارە بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە داخستنی سنوورەکانی نێون ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان مانیان گرت، هیچ کام لە بەڵینەکانی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بۆ پێڕاگەیشتن بە ژیانی ئەو خەڵکە وەدی نەهاتن.
کۆماری ئیسلامی نە تەنیا بەڵینی خۆی لە هەمبەر ڕاگەیاندنی ٨ ناوچەی سنووری ئازادی بازرگانی قووت داوەتەوە تەنانەت لە چەند ڕۆژی ڕابڕدوودا ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات و چیاکانی ئەو بەشە لە کوردستانی بە خەستی داوەتە ژێر ئاگری تۆپخانە و فڕۆکە شەڕکەڕەکانی.