Ana içeriğe atla

پڕۆژە نهێنییەکەى کۆمارى ئیسلامى کانیاوەکانى هەورامانى وشک کردووە

پڕۆژە نهێنییەکەى کۆمارى ئیسلامى کانیاوەکانى هەورامانى وشک کردووە
.
کانیاوەکانى باینگان ڕۆژ  لە دواى ڕۆژ زیاتر وشک دەبن
posted onSeptember 25, 2018
noyorum


ماوەیەکە لە نێو خەڵکدا وەها بڵاو بووەوە کە گوێیان لە دەنگى زۆر گەورەى هاوشێوەى تەقینەوە بووە و لە ئەنجامیشدا بوومەلەرزە گەورەکەى کرماشان و سەرپێڵ دروست بوو و ئێستاش خودى سایبری و ماڵپەڕەکانى سەر بە کۆمارى ئیسلامى لە پێش هاتنیان هەواڵى بوومەلەرزەکان بڵاو دەکەنەوە و بەمەیش هێندەى دیکە گومان لەسەر ئەوە دروست بوو کە ئەم بوومەلەرزانە دەستى سوپاى ئێرانیان تێدایە.

 

بە پێى زانیارى گەیشتوو لە باینگانەوە بە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى، "سەرچاوە و کانیاوەکانى باینگان هەتا دێت وشک دەبن و وەک ئێمە بیستوومانە بە هۆى ئەو تەقینەوە دەستکردانەوەیە کە لە چیاکانى باینگان ئەنجام دەدرێن، چونکە دەزانین کە ئەو چیایانە نەوتیان هەیە و کۆمارى ئیسلامى لەو چیایانە بە دواى نەوتدا دەگەڕێت".

 

بە پێى ئەو زانیارییانە، هاوینەهەوارى شەویسەر و میهرئاواى باخەکان کە بە تەواوى وشک بوونە، خەڵکى یەکێک لە ناوچەکە باسى لەوە کرد  کە "لە ساڵانى ١٣٩٢ بۆ ١٣٩٤ ئێمە لە ناوچەکەماندا کرێکارگەلێک دەوینین کە لە شارەکانى کۆرد و مەسجید سلێمان و بڕوجێرد هێناویاننە ناوچەکە و لەسەر چیاکان بە تراکتۆر و کۆمپیریسەر خەریکى لێدانى چاڵن".

یەکێک لەو کرێکارانەى کە لەو پڕۆژەیەدا کارى کردووە، بە پەیامنێرەکەى ئاڤاتودەى لە نێو هەورامانى گوتووە "ئەو کرێکارانە چاڵى دە مەترى لێ دەدەن و ماددەى تەقێنەرەوە و چەشنى و سیمى تێدەخەن و بە خاک و ماسە دایدەپۆشن و شوێنەکان عەلامەتگوزارى دەکەن  و دەیانتەقێننەوە"، ئەم سەرچاوەیە باسیشى لەوە کردبوو ناهێڵن کەس بچێتە سەر پڕۆژەکان و بە نهێنى دەیکەن.

بە هۆى ئەم تەقینەوانە، کانى زان و کانى هاشێران و گوێزە سوور وشک بوونە و هەروەک هەورامییەکانى ناوچەکە باسیان کردووە "سەریاڵى بەنە شەقار و درزى تێ کەوتووە کە هێندە گەورەیە پڕاید تێیدا ون دەبێت".

بەشێک لە کانیانەکانى باینگان ئێستا وشک بوونە

بەشێک لە کانیانەکانى باینگان ئێستا وشک بوونە

 

لە کاتى بوومەلەرزەکەى سەلاس و باینگان و بە پێى شاهیدى خەڵکى ناوچەکە زۆرێک لە چیاکان داڕمان و هاتنە خوارەوە و ئەوەشیان بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە "بیرى زۆر و قووڵیان لە هەورامان لێداوە و ئەمەیش واى کردووە کە زەوییەکان وەک خۆیان بە پتەوى نەمێننەوە" و یەکێکى دیکە لە ئاوایی باینگان باسى لەوە کرد کە "لە پاش داڕمانى شاخەکانمان لە دواى بوومەلەرزەکە، ئێستا ئیتر شاهیدى وشکبوونى کانیاوەکانمانین".

\کۆمارى ئیسلامى لەمێژساڵە لەم ناوچەیەدا خەریکى هەندێک چالاکى نهێنییە و هەر ئەمەیش واى کردووە کە شاخى شاهۆ و شاخەکانى هەورامان زۆرێکیان تووشى داڕمان ببنەوە و ئێستا زۆرێک لە کانیاو و چەمەکان تووشى وشکبوون هاتوون و وەک بەشێک لە هەورامییەکان باسى دەکەن، "لەوە دەترسین کانى بڵ کە نوێنگەى جوانى و پاکى و بە بەرەکى هەورامانە، وشک بێت".

 

شایەنى باسە باینگان دەکەوێتە ٢٤ کیلۆمەترى باشوورى ڕۆژئاواى شارى پاوە و ١٢٠ کیلۆمەترى باکوورى ڕۆژئاواى کرماشان و ناوچەیەکى گەشتیارییە کە هەورامییەکان تیایدا دەژین و بە کێو و شاخى ١١٥٥ مەتر بەرزتر لە ئاستى دەریا دەور دراوە بە ناوەکانى کێوى شاهۆ و ڕاگا و ماکوان و چەمێکى خۆش و زوڵاڵى هەیە بە ناوى دەرەى سەهور کە لە ڕووبارى مەڕەخێڵەوە جیا دەبێتەوە.