Ana içeriğe atla

ڕیکی و هاوسەرە کوردەکەی وێنەى منداڵەکەیانیان بڵاو کردەوە

ڕیکی و هاوسەرە کوردەکەی وێنەى منداڵەکەیانیان بڵاو کردەوە
AvaToday caption
posted onAugust 13, 2019
noyorum

"ڕیکی مارتین" گۆرانیبێژی ناوداری لاتینی هاوسەرگیرى لەگەڵ کوڕە کوردێک بە ناوى "جوان یوسف" کردووە و ئێستا بوونەتە خاوەنى منداڵێک. ڕیکى وێنەی منداڵەکەیانی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاو کردووەتەوە کە کچێکی حەوت ساڵە بە ناوی "لوسیا".

ڕیکی مارتین لە ئینستاگرامەکەی خۆی بە ئیسپانیۆلی نووسیویەتی "سۆمای چاوەکانم". جوان یوسف لە سوشیاڵ میدیا، لوسیا مارتین یوسفی بە نوور و ڕووناکی ناساندووە. ئەم خێزانە ڕەگەزبازە لە ساڵی ٢٠١٨ زەماوەندیان کردووە، جوان یوسف خەڵکى ڕۆژاوایە و لە بنەماڵەیەکی کورد لە دایکبووە و یەکەم جار پەنابەری سويد بووە و پاشانیش چووەتە لەندەن.

"جوان یوسف"، وێنەکێشە و دەمێکە بە فەرمیی ڕایگەیاندووە ڕەگەزبازە و هیچ کێشەیەکیشی لەگەڵ ئەم بابەتە نییە.