بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرت و وێنانەی گەیشتوون، ئەمڕۆ دووشەممە 27ی ڕێبەندانی 1403، ژمارەیەک مووشەکهاوێژ و بارهەڵگری سەربازی لە مەیدانی پادگانی (لەشکری 28)ی سنەوە بەرەو ڕێگەی مەریوان - سەقز بەڕێکەوتوون.
خاڵی بەرچاوی وێنەکان: لەسەر ئەو تڕێلەرانەی مووشەکهاوێژەکانیان هەڵگرتووە، دەستەواژەی “ناوەندی گونجاندن و نوێکردنەوەی زرێپۆشی زەرهەرنی نەزاجا” نووسراوە؛ ئەمە ناوەندێکی سەر بە پیشەسازیی بەرگرییە و لە شەهریاری پارێزگای تاران هەڵکەوتووە.
ناوەندی زەرهەرن کە لقێکی ڕێکخراوی پیشەسازیی بەرگریی سەر بە وەزارەتی بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانە، بەرپرسە لە نوێکردنەوە، گونجاندن و بەرزکردنەوەی ئاستی سیستەمە زرێپۆش و تۆپخانەییەکانی سوپا و پاسداران.