Ana içeriğe atla

سزای ٢ ساڵ زیندانیکردنی ئارمان شادیوەند لە ئیلام پشتڕاستکرایەوە

ئیلام دەڕەشار
posted onMay 21, 2025
noyorum

سزای دوو ساڵ زیندانی بۆ ئارمان شادیوەند، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری خەڵکی دڕەشار، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی بانەمەڕی ١٤٠٤ لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی ئیلامەوە پشتڕاست کرایەوە.

ناوبراو، پێشتر بە تۆمەتی "سووکایەتیکردن بە ڕەهبەر" ١٦ مانگ زیندانی و ٨ مانگیش زیندانیکردن بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی ڕێژیم" و هەروەها ٣٠ قامچی سزای بەسەردا سەپێندرابوو.