Ana içeriğe atla

مانۆڕی سەربازى ـ ئاسمانى ئیسرائیل و ئەمریکا لە نزیک سنوورەکانى ئێران

مانۆڕی سەربازى ـ ئاسمانى ئیسرائیل و ئەمریکا لە نزیک سنوورەکانى ئێران
AvaToday caption
posted onOctober 31, 2021
noyorum

▪️ ئەلعەرەبیە:

 

بۆمبهاوێژى (B-1B)ی ئەمریکایی، کە توانایەکى وێرانکەرى هەیە، بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانى کۆمارى ئیسلامى پێویست دەبێت. فڕۆکەیەکى جەنگى (ئێف ـ ١٥)ى ئیسرائیل و بۆمبهاوێژێکى ئەمریکى، ڕۆژى شەممە لە ناوچە نزیکەکانى ئێران فڕیون.

سوپاى ئیسرائیل گوتوویەتى کە ئەم گەشتە ئاسمانییە، نیشاندەرى هاوکارى ئۆپەراسیۆنى و سەربازى بەردەوامە لەگەڵ هێزە ئەمریکییەکان لە ناوچەکەدا.

ئەم ئۆپەراسیۆنە ئیسکۆرتییە لە کاتێکدا ئەنجام دراوە کە بەرپرسانى ئیسرائیلى و ئەمریکى بەردەوام هەڕەشە لە بەرنامە و سیستەمە ئەتۆمییەکەى کۆمارى ئیسلامى دەکەن. ئەمەش دواى ئەوە دێت کە دووبارە کۆمارى ئیسلامى پاش گفتوگۆ ڕاستەوخۆکانى لەگەڵ ئەمریکا لە ڤیەن بۆ تاوتوێکردنى پرسى گەڕانەوە بۆ بەرجام، سستى نواندووەتەوە لەمەڕ ئەم پرسە و گەڕانەوە بۆ سەر مێزى گفتوگۆ.

فڕۆکەى شەڕکەرى ئیسرائیا و ئەمریکا

سوپاى ئیسرائیل وێنە و فیلمگەلێکى لەم گەشتە ئاسمانییەى ئەم فڕۆکە شەڕکەرانە بڵاو کردووەتەوە کە تیایدا بۆمبهاوێژى (B-1B)ی ئەمریکایی دەردەکەوێت کە توانایەکى وێرانکەرى هەیە و لە ئەگەرى هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانى کۆمارى ئیسلامى بەکار دەبرێت و گرنگە، چونکە تواناى وێرانکردنى دامەزراوەکانى لە ژێر قووڵایی زەوی هەیە.

بەرپرسانى ئیسرائیلى بە ئاشکرا هەڕەشەی سەربازییان کردووەتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکەى کۆمارى ئیسلامى بەڵام دەسەڵاتدارانى ئەمریکایی بە هەستیارى زیاترەوە لەم بارە قسە دەکەن و دەڵێن "بژاردەى دیکە لەسەر مێز هەیە" ئەگەر بێتو کۆمارى ئیسلامى نەگەڕێتەوە سەر مێزى گفتوگۆ و ڕێگەى دیپلۆماتیک.

لە دەستپێکى ئەم ساڵ، ئاڤیو کوهاوى سەرۆکى ستادى ئەرتەشى ئیسرائیل ڕایگەیاند کە فەرماندانى بە ئەرتەش داوە بۆ ئامادەکردنى بەرنامەیەکى هێرشبەرانە و حەوتووى ڕابردوو دەوڵەتى ئیسرائیل بودجەى پێویستى بۆ جێبەجێکردنى ئەم هێرشکردنە دابین کرد.

دیمەنى ئیسرائیل فڕۆکە

نەفتالى بنێت، سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل، مانگى ڕابردوو لە قسەکردنێکى لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە "بەرنامە ئەتۆمییەکەى کۆمارى ئیسلامى گەیشتووەتە خاڵێکى مەترسیدار و تەحەموول و سەبرگرتنى ئێمەیش هەروەها". ئەو باسى لەوە کرد کە "وشەکان نابنە هۆى وەرسووڕانى سانتریفیوژنەکان.. و ئێمە ڕێگە بە کۆمارى ئیسلامى نادەین دەستى بە چەکى ئەتۆمى بگات".

بە پێى ڕاپۆرتى ماڵپەڕى "تایمز ئیسرائیل"، هێزە ئاسمانییەکانى ئیسرائیل بەرنامەڕێژیی هاوشێوەسازى هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانى کۆمارى ئیسلامییان لەم چەند مانگەدا دەست پێ کردووە. ئەم ماڵپەڕە باسى لەوەش کردووە کە هەندێک لە بەش و ڕەهەندەکانى هێرشە ئاسمانییەکەى ئیسرائیل کە هێشتا لە قۆناغى "ڕەشنووس"دان، دەکرێت لە کورتمەودا ئامادە بێت، لە کاتێکدا کە جێبەجێکردنى تواوى پێویستى بە ساڵێک زیاتر هەیە.