Ana içeriğe atla

واڵ ستریت ژورناڵ: گەمارۆکان نەبوونە بەربەستى کۆمارى ئیسلامى لە دروستکردنى فڕۆکەى بێ فڕۆکەوان

واڵ ستریت ژورناڵ: گەمارۆکان نەبوونە بەربەست لە لە دروستکردنى فڕۆکەى بێ فڕۆکەوان لە لایەن کۆمارى ئیسلامى
AvaToday caption
posted onOctober 9, 2021
noyorum

بە پێى ڕاپۆرتێکى نهێنى پەیمانگەى (C4ADS) لە واشنتۆن بۆ دەوڵەتى بەریتانیا کە لە واڵ ستریت ژورناڵ بڵاو بووەتەوە "درزەکانى نێو نیزامى کۆنتڕۆڵى هەناردەکردنى جیهانى و جێبەجێکردنى، بوارى داوەتە کۆمارى ئیسلامى کە ئەم کەلوپەلانە دابین بکات و بێ بەربەست و کێشەیەک لە ئێرانەوە بیگەیێنێتە حوسییەکان".

 

کرستیەن فۆنتێنرۆز بەڕێوەبەرى پێشووى بەشى کەنداوى فارس لە ئەنجوومەنى ئاسایشى نیشتمانى کۆشکى سپى: ڕەنگە گەمارۆکان کاریگەرییان نەبووبێت لەسەر بەرنامەى فڕۆکەى بێ فڕۆکەوانى کۆمارى ئیسلامى.

پسپۆڕانى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆیان دەرکەوتووە کە کۆمکارى ئیسلامى بۆ دروستکردنى هەندێک لە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان، سوودى لە ماتۆڕگەلى (DLE-111) چینى وەرگرتووە کە لە ماڵپەڕى "عەلى بابا" بە بەهاى ٥٠٠ دۆلار دەفرۆشرێن. هەندێک لە پارچەکانى دڕۆنەکانى کۆمارى ئیسلامى، دروستکراوى کۆریاى باشوورن.

بەرپرسێکى ئەمنى پێشووى ڕۆژئاوا کە لەبارەى فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانى کۆمارى ئیسلامى لێکۆڵینەوەى کردووە، دەڵێت: ئەو تەکنەلۆژیاى کە کۆمارى ئیسلامى لە دروستکردنى دڕۆنەکان سوودى لێ وەرگرتووە، بۆ یارییەکانى مێرمنداڵانى ئەمریکا دروست کراوە.