Ana içeriğe atla

لە ئێران پێنج کەس تووشی کۆڕۆنای ئینگلیزی بوون

لە ئێران پێنج کەس تووشی کۆڕۆنای ئینگلیزی بوون
AvaToday caption
posted onJanuary 14, 2021
noyorum

رەئیسی ئەنجومەنی تەندروستی شاری تاران ڕایگەیاند:
▫️لەم دواییانەدا ٥ کەس لەتاران تووشی جۆرە تازەکەی ڤایروسی کۆرۆنا بوونە، کە بە ڤایرۆسی ئینگلیزی ناسراوە. 

ئەم پێنج کەسە هەموویان ئەندامی یەک بنەماڵەن.  ڤایرۆسی ئینگلیزی بە پێ لێکۆڵینەکانی گروپەکانی  تەندروستی لە بەریتانیا کارەساتبار ناسراوە و زۆرێک لە کادری دەرمانی وڵاتە جیاوازەکانی تووش کردووە. 

کۆرۆنا ڤایرۆسێکی کوشندەیە و تەنگی بەدونیا هەڵچنیوە، کەچی ئێستا پاش دۆزینەوەی ڤاکسێنی فایزەر، خامنەیی ڕێبەری ئێران هاوردەکردنی هەر ڤاکسێنێکی ئەمریکی و بەریتانی، قەدەغە کردووە و بە جێگەی وەزارەتی تەندروستی بڕیاری داوە گیان و سەلامەتی خەڵکی بکاتە قوربانی ململانێ و مافیا ئابووریی و سیاسییەکانی نێو ئێران.