Skip to main content

سعودیە و تیرۆرى قاسم سولەیمانى

سعودیە و تیرۆرى قاسم سولەیمانى
نیۆیۆرک تایمز: بەرپرسانى هەواڵگرى نێزیک لە محەمەد کوڕى سەلمان هەوڵى تیرۆرکردنى نەیارانیان داوە
posted onNovember 12, 2018
nocomment

 

بەپێی ڕاپۆرتێکى ڕۆژنامەوانى ڕۆژنامەیەکى ویلایەتە یەکگرتووەکان "شانەشینى عەرەبی سعودیە پلانی داڕشتبوو، لە ڕێگەى چەند کۆمپانیایەکى بیانی، ئابوورى کۆمارى ئیسلامی ئێران و کەسایەتییەکان بکاتە ئامانج".

 

ڕۆژنامەى نیویۆرک تایمز، لە ژمارەى ئێوارەى یەکشەممەدا ١١ تشرینى دووەم (٢٠ى گەڵاڕێزان)ى ئەمساڵدا ڕایگەیاندووە "بەرپرسانى هەواڵگری ڕیاز نزیک لە محەمەد کوڕی سەلمان، جێنیشینى شای ئەو وڵاتە داوایان لە گرووپێکى بچووکى بازرگانەکان کردووە پێشنیاری کۆمپانیایەکى تایبەت بکەن بۆ تیرۆرکردنى نەیارانى شانەشینەکەیان لە کەسایەتییە ئێرانییەکان".

ڕۆژنامە ئەمریکییەکە دووپاتیشی دەکاتەوە "سەرچاوەکانى لەسێ کەس پێکهاتووە کەئاگاداری ئەو کۆبوونەوەیە بوونە"، گووتیشى "بیرۆکەى تیرۆرکردن لە لایەن لیوا ئەحمەد عەسیری، جێگری  پێشووی سەرۆکى دەزگاى هەواڵگری لە کۆبوونەوەیەکى لەگەڵ جۆرج نادر، بازرگانێکى لوبنانى ـ ئەمریکى و جوێل زامل، کەسایەتی ئیسرائیلی نزیک لەدەزگاى هەواڵگری تەل ئەبیب تاوتوێ کردووە".

هێماشیان بەوە کردووە "پڕۆژەکەیان بریتی بووە لە تێچووى ملیارێک دۆلار، ئابوورى ئێران بکەنە ئامانج و، لەلایەن بازرگانە لوبنانییە ـ ئەمریکییەکەش ناونیشانى کۆمپانیایەک دراوە کە نووسینگەکەى لەلەندەنە، کە ئیشوکاری تیرۆرکردن ئەنجام دەدات".

قاسم سولەیمانى کە خۆى لە ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست خەریکى تیرۆرە، پلانى تیرۆرى داڕێژراوە!

قاسم سولەیمانى کە خۆى لە ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست خەریکى تیرۆرە، پلانى تیرۆرى داڕێژراوە!

 

لە یەکێک لە زنجیرە دانیشتنە دوو قۆڵییەکان، نادر هەوڵی داوە پارەدارکردنى ڕیاز بۆ پرۆژەکەى بە دەست بهێنێت و، لە لایەن گەورە یاریدەدەرێکى عەسیری، بیرۆکەى تیرۆرکردنى قاسم سولەیمانى فەرماندەى سوپاى قودس خراوەتەروو. بۆ پشتڕاستکردنەوەى ئەو زانیارییانەش حکومەتى سعودیەو پارێزەرانى بارزگانە لوبنانی ـ ئەمریکییەکە ئامادە نەبوون هیچ شتێکى لەبارەوە بڵێن.

عەسیرى دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ بارزگانەکان، کۆبوونەوەى لەگەڵ جێنیشینى شاه دەکرد و یەکێک لەهاوبەشە بازرگانییەکان دانیان بەوە ناوە کە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ MBS (کورتکراوى پیتى یەکەمى ناوى محەمەد کوڕی سەلمان)، زۆر ئەرێنى بووە بە تایبەت لەو پرسانەى جێگرى پێشووى سەرۆکى دەزگاى هەواڵگری سعودیە خستوویەتى ڕوو.

ئەو بەرپرسە پێش ئەوەى مانگی ڕابردوو لەسەروبەندی تیرۆرکردنى جەمال خاشقچی، ڕۆژنامەنوس و کەسایەتى دیاری سعودیە لە قونسوڵخانەى وڵاتەکەى لە ئەستەنبوڵ، لە پۆستەکەى دوور بخرێتەوە، یەکێک بووە لە کەسە نزیکەکان و ڕاوێژکارى محەمەد کوڕی سەلمان بووەو، هاوشێوەى جێنیشینەکەى ئەویش بە خێرایی گەیشتە پلە باڵاکانى دەسەڵات.

لە ساڵى ٢٠١٦ ببووە سیماى سعودیە، بۆ پرسى هاوپەیمانى عەرەبی دژى حوسییەکانى یەمەن، ئەوکات گوتەبێژى هێزەکانى هاوپەیمانى عەرەبی بوو و، چەندین جاریش گەشتى بۆ واشنتۆن ئەنجام داوە، تا کۆبوونەوە لەگەڵ گرووپەکانى فشارى وڵاتەکەى لە ئەمریکا ساز بکات.

 

 

لینکى هەواڵەکە لە نیۆیۆرک تایمز:

https://www.nytimes.com/2018/11/11/world/middleeast/saudi-iran-assassinations-mohammed-bin-salman.html