Skip to main content

ئیتلاعاتى سوپا لە شارى بانە ٤٣ لاوى بە چ تۆمەت و ئامانجێک دەستبەسەر کردووە؟!

ئیتلاعاتى سوپا لە شارى بانە ٤٣ لاوى بە چ تۆمەت و ئامانجێک دەستبەسەر کردووە؟!
AvaToday caption
posted onApril 29, 2020
nocomment

ئاڤاتودەى ـ بانە

 

بە پێى هەواڵى گەیشتوو بە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى، ئیتلاعاتى سوپا کوێرکوێرانە دەستى بە گرتنى لاوانى شارى بانە کردووە. تەنانەت گەیشتووەتە ئاستێک کە ئەندامانى تەواوى بنەماڵەیەکى وەک (فەرهاد و بێستوون و زانا ئەحمەدپوور) و یا (کەریم و محەمەد و بارزان کەریمى" کە بران، دەستبەسەر بکات!

 

تەنیا لە ناوچەى هەمزاواى بانە، ١٤ کەس دەستبەسەر کراون کە هەندێکیان لە خزمانى سەر بە هێزە کوردەکانى دژ بە کۆمارى ئیسلامین.

زۆرینەى دەستبەسەرکراوەکان، چالاکى مەدەنى و فەرهەنگین.

ئامانجى گرتن و زیندانیکردنى لاوان لە لایەن ئیتلاعاتى سوپاى پاسدارانەوە لە بانە و قەرارگاى هەمزەى سەیدولشوهەداى سوپاى پاسداران، تەنیا بۆ چاوترساندنى خەڵکى شارەکەیە.

بانە یەکەمین شارە کە لە مێژووى ئێراندا یەکدەست و یەکگرتوو، درێژترین مانگرتنى سەراسەرى هەبووە دژى کۆمارى ئیسلامى.

سوپاى پاسداران هەوڵ دەدات بە گرتنى لاوانى بوێرى ئەم شارە و دروستکردنى جەوێکى ئەمنیەتى، پێش بە هەموو چالاکییەکى مەدەنىو  فەرهەنگى و کۆمەڵایەتى لە شارەکەدا بگرێت و بەمەش کاریگەرى لەسەر شارەکانى دیکەى کوردستان دابنێت.

 

دواى ئەو دەستبەسەرکردنانە لە لە لایەن لاوانی شۆڕشگێڕی بانەوە پەیامێک بۆ جاش "ناسر ساڵحزادە" گەیشتووەتە دەستى ئاڤاتودەى کە بەم شێوەیەیە:

 

"هۆشداریت پێ دەدەین لە بەگرتندانی لاوانى بێگوناهی بانە لەسەر کووشتنی کووڕەکەت. هەم خۆت باش دەزانیت و هەم خەڵکی خۆڕاگری بانەش باش تۆ و ڕابردووت دەناسن و دەزانن. تەمەنێک خیانەت و پشتکردن لە میللەت مێژووى ڕەشى تۆ پێک دەهێنێت. بۆیە ئەمڕۆ دەبێت باجەکەى بدەیتەوە.

بۆیه بە قازانجتە واز لە گرتنی ئەو  لاوانە بهێنێت و داوا بکەیت گیراوان ئازاد بکرێن، چونکە ئەوان بێتاوانن، دەنا چارەنووست ڕەشتر دەبێت لەمە.

دڵنیابە ڕۆژانی ناخۆشتر چاوەڕێت دەکەن."