Skip to main content

کانونی پارێزەرانی ئەوروپا داوای ئازادی بەندکراوانی سیاسی لە ڕوحانی دەکەن

کانونی پارێزەرانی ئەوروپا داوای ئازادی بەندکراوانی سیاسی لە ڕوحانی دەکەن
AvaToday caption
posted onApril 18, 2020
nocomment

کانونی پارێزەرانی ئەوروپا کە نوێنەرایەتی زیاتر لە ملیۆنێک پارێزەری لە ٤٥ وڵاتی ئەوروپایی لەسەر شانە ڕۆژی هەینی ٢٩ خاکەلێوە بە بڵاو کردنەوەی نامەیەکی سەر ئاواڵە و بە ئاماژەدان بە دۆخی بڵاو بوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا و پەرەسەندنی لە نێو بەندیخانەکانی ئێران داوای لە حەسەن ووحانی سەرکۆماری ڕژیمی ئێران کرد پارێزەرانی بەندکراو لە ئێران کە بە هۆی چالاکیە ئاشتیخوازەکانیان دەستبەسەر کراون و ئێستا گیانیان لە مەترسیدایە ئازاد بکات.

 

ئەو گرووپە لە پارێزەران بە دەربڕینی نیگەرانی خۆیان لە پارێزەرانی بەندکراو لە ئێران هاوکات لەگەڵ بڵاو بوونەوەی کۆڕۆنا و ئەو هەواڵانەی سەبارەت بە تووشبوونی بەندکراوانی سیاسی بە ڤایروسەکە بڵاو بووەتەوە بە تایبەت لە گرتووخانەی ئەوتین ڕایگەیاندووە بە پێی ئەو ڕاپۆرتانە دۆخی بەندکراوان لە گرتووخانەکانی ئێران جێگەی نیگەرانیە.

لەو نامەدا هەروەها ئاماژە بە ناوی نەسرین ستودە، عەبدولفەتاح سوڵتانی، محەمەد نەجەفی و ئەمیر سالاری چوار پارێزەری بەندکراو کراوە کە مانگی سەرماوەزی ڕابردوو خەڵاتی مافی مرۆڤی ساڵی ٢٠١٩ ئەنجومەنی پارێزەران و ئەنجومەنە ماف ناسیەکانمی ئەوروپایان بە دەستهێنا کە تەنیا بە هۆی چالاکیەکانیان وەک پارێزەر سزا دراون.

ئەو پارێزەرانە لە کۆتایی نامەکەیاندا داوایان لە حەسەن ڕووحانی کردووە هەرچی دەتوانێ بیکات بۆ پاراستنی تەندرووستی وئەمنیەتی هەموو ئەو پارێزەرانەی بێبەشن لە ئازادی و هەروەها ئازادکردنیان.
هەروەها داوای ئەوەشیان کردووە ڕووحانی کاری پێویست بکات بۆ ئەوەی پارێزەران بتوانن بێ ترس و دڵەڕاوکێ کارەکانیان ئەنجام بدەن.