Skip to main content

کرماشان شارێکی زوڵملێکراو!

کرماشان شارێکی زوڵملێکراو!
خاوەنی پلەی یەکەمی بێکاری و پلەی یەکەمی پێگەی موشەکی
posted onNovember 4, 2018
nocomment

 

ناوەندی ئاماری کۆماری ئیسلامی لە نوێترین ڕاپۆڕتی خۆیدا باسی لەوە کردووە کرماشان بە ١٦.٤ لەسەد حەشیمەتی بێکار خاوەنی زۆرترین ڕێژەی بێکاریە لە ئێراندا.

 

بە پێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەی گەیشتوون، ناوەندی ئاماری ئێران هەموو ڕاپۆڕتەکانی خۆی دەبێ لە فیلتەری وەزارەتی ئیتلاعاتەوە تێپەڕ بکات و ئەو ڕاپۆڕتە لەسەر کرماشان یەکجار دوورە لە حەقیقەتی تاڵی ژیانی کرماشانییەکان.

بێکاری لە کرماشان لە ڕادەبەدەرە و بە زێدەکردنی پەتای گیرۆدەبوون بە مادە هۆشبەرەکان وێنای نالەباری دۆخی کرماشان هێندەی دیکەیش خۆی دەردەخات.

بودجەی کرماشان بۆ درووستکردنی ناوەندی موشەکی و بنکەی سەربازى ژێرزەوی بە کار دەهێندرێت و لەو بوارەوە پلەی یەکەمی ئێران بە کرماشانە.