Skip to main content

کاوە وەیسانی لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لە دەست داوە

کاوە وەیسانی لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لە دەست داوە
AvaToday caption
posted onDecember 7, 2019
nocomment

کاوە وەیسانی کوری فەتحوڵلا خەڵکی ئاوایی خامسان سەر بە شاری کامیاران بوو و لە گەڕەکی بەهارانی سنە ژیانی بەسەر دەبرد. پێشتر وێنەی کاوەمان وەک شەهیدێکی دیکەی شۆڕشی ڕۆژهەڵات دژ بە کۆماری ئیسلامی بڵاو کردەوە.

کاوە لە خۆپێشاندانەکانی شاری سنە دەستبەسەر کراوە و ڕۆژی هەینی ١٥ سەرماوەز تەرمەکەی لە دەوروبەری ئەو شارە دۆزراوەتەوە.خزمێکی کاوە ئاشکرای کردووە ئاسەواری ئەشکەنجە و لێدان بە سەر گیانی کاوە دیار بووە.

جێگەی ئاماژەیە بنەماڵەی شەهید کاوە لە کاتی دەستبەسەرکرانی بە هۆی هەڕەشەکانی وەزارەتی ئیتلاعات خۆیان بواردووە لەوەی هەواڵی گیرانی کوڕەکەیان میدیایی بکەنەوە.کۆماری ئیسلامی تاوانی جنایەتەکانی لە کوردستان دەدات و شۆڕشی ڕۆژهەڵات سزای ئەو کەسانە دەدات دەستیان بە خوێنی لاوانی کورد سوورە.