Skip to main content

ئێران لە ترسان گەشتەکانى بۆ عێراق دەوەستێنێت

ئێران لە ترسان گەشتەکانى بۆ عێراق دەوەستێنێت
AvaToday caption
posted onNovember 4, 2019
nocomment

دواى خۆپێشاندانەکانى عێراق و ناڕەزایەتى گەورەى عێراقییەکان دژ بە بوونى کۆمارى ئیسلامى لە وڵاتەکەیان و سووکایەتیکردن بە قاسم سولەیمانى فەرماندەى سوپاى قودسى پاسداران و خامنەیی ڕابەرە پیرەکەى ڕژێمى ئێران، کۆمپانیاکانى فڕۆکەوانى گەشتەکانى خۆیان بۆ نەجەف و بەغدا هەڵپەساردووە.

 

ئەمرۆ دووشەمممە هەواڵدەرى مێهر ڕایگەیاند "ئێستا زۆرێک لە گەشتە ئاسمانییەکان بۆ مەزارە پیرۆزەکانى عێراق وەستێنراوە. هەندێک لە کۆمپانیاکانیش کە ئێستا گەشت دەکەن، تەنیا چاوەڕوانى گەڕانەوەى ئەو موسافیرانەیان دەکەن کە بلیتیان بڕیوە و لە فڕۆکەخانەى نەجەف چاوەڕوانن".

وەزارەتى دەرەوەى ئێران داواى لە ئێرانییەکان کرد کە خۆیان ببوێرن لەگەشت بۆ شارەکانى عێراق، ئەمەش پاش خۆپێشاندانەکانى عێراقییەکان دێت دژى گەندەڵى بەرپرسان و بوونى دەستى ڕژێمى ئێران لە عێراق و هەر دوێنێ شەویش کونسولخانەى ڕژێمیان لە کەربەلا سووتاندووە.