Skip to main content

برایان هووک: کۆماری ئیسلامی لەسەر گەمارۆکانی ئەمریکا زانیاری هەڵە دەدات بە خەڵک

برایان هووک: کۆماری ئیسلامی لەسەر گەمارۆکانی ئەمریکا زانیاری هەڵە دەدات بە خەڵک
posted onOctober 15, 2018
nocomment

برایان هووک، بەرپرسی بەشی رووبەڕووبونەوە لەگەڵ ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە، ٢٣ی ڕەزبەر لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی ئامانجی ئەمریکا گەمارۆدانان لەسەر پێداویستیە سەرەتاییەکانی ژیانی خەڵک وەک خۆراک و دەرمان نییە و کۆماری ئیسلامی لەو بارەوە زانیاری هەڵە بە خەڵکی وڵاتەکەی دەدات.

ناوبراو لە بەشێکی قسەکانیدا گوتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە چەند بواردا خۆی پاراستووە لە دانانی گەمارۆ لەسەر ئێران بەڵام دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی کە بەرپرسیاری کێشە ئابووریەکان و دابین نەکردنی پێداویستیە سەرەتاییەکانی ژیان و کەم ئاوی خەڵکی ئێرانە لەو بارەوە زانیاری هەڵە بە خەڵکی وڵاتەکەی دەدات.

بەرپرسی بەشی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە تاوانبار کردنی کۆماری ئیسلامی بە درووست کردنی ترس سەبارەت بە ناسەقامگیری بازاڕی وزە، دڵنیایی دا کە لە دوای گەڕانەوەی گەڕی نوێی گەمارۆکان بۆ سەر ئێران، سەقامگیری بازاڕی وزە دەپارێزرێ و دەوڵەتی ئەمریکا لەو بارەوە لەگەڵ کۆنگرە و هاوپەیمانە بەرهەمهێنەرە نەوتیەکانی لە پێوەندی دادەبێت.