Skip to main content

مایک پۆمپئۆ: بەردەوامین لە گوشاری زیاتر دژی ئێران

مایک پۆمپئۆ: بەردەوامین لە گوشاری زیاتر دژی ئێران
AvaToday caption
posted onOctober 17, 2019
nocomment

ماک پۆمپێئۆ لە چاوپێکەوتن لەگەڵ کاناڵی فاکس بیزینس نێت لە وڵامی پرسیارێک سەبارەت بە ئێران گووتی: چەندین جار سەبارەت بە ڕژیمی ئێران وەک گەورەترین پاڵپشتی تیرۆر قسەمان کردووە. دەتوانم ئێوە سەبارەت بەوە دڵنیاکەمەوە کۆماری ئیسلامی بە تەواوی گوشاری ئەمریکا هەست پێدەکات. لەمەودا بە مانگ کۆماری ئیسلامی هەست بەو گوشارانە دەکات. ئێمە ئەو ستراتیژیەمان سەبارەت بە ئێران داڕشتووە و دڵنیاین تێیدا سەردەکەوین.

 

ڕۆژی ڕابردوو دانیشتنی تایبەت بە گوێ لێگرتنی کۆمیتەی دەرەوەی سەنای ئەمریکا بە بەشداری برایان هوک نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران بەڕێوە چوو. لەو دانیشتنەدا کە تایبەت بوو بە لێکۆڵینەوە لە سیاسەتی بەرامبەر بە ئێران برایان هوک گووتی: ئێمە گوشارێکی بێوێنەمان دژی ئێران دەست پێ کردووە و درێژەی پێ دەدەین و دەمانهەوێ ئەو ڕژیمە لە سیاسەتە پاوانخوازەکانی دوور بکەینەوە.

بە گووتەی هوک هەر ڕێککەوتنێکی تۆکمە لەگەڵ ئێران دەبێ بپڕژێتە سەر ئەو هەڕەشانەی کە ڕژیم لەسەر ئاشتی و ئەمنیەتی نێودەوڵەتی هەیەتی. بەرنامەی ئەتۆمی، بەرنامەی موشەکی، پشتیوانی لە گرووپە تیرۆریستی و بریکارەکان و مێژووی ٤٠ ساڵەی بارمتەگرتنی هاووڵاتیانی وڵاتان بەشێکن لەو هەڕەشانە. لە ساڵی ڕابردووە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی مووشەکی داوەتە دەست گرووپێک کە لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکاندایە.

کۆماری ئیسلامی درێژە دەدات بە پەرەدان بە سیستەمی موشەکی و تەکنۆلۆژی تایبەتی ئەو سیستەمە کە تەنیا بە مەبەستی ناردن بۆ گرووپە تایبەتییەکانی بەکاری دێنێت. لە کاتێکدا ئێمە لە بەرجام دابووین ئێران پشتیوانییەکانی لە حیزبوڵا زیاد کرد. بە گووتەی هۆک: ئەگەر وڵاتان لە بەرامبەر سیاسەتی پێشگرتن بە بەرنامەی پەرەدان بە سیستەمی موشەکی نەوەستن لەگەڵ مەترسی شەڕی ناوچەیی ڕووبەڕوو دەبینەوە.

خەڵکی ئێران گەورەترین قوربانییەکانی ڕژیمی ئێستای ئێرانن.