Skip to main content

ناشناڵ ئینترێست: ژێردەریاییەکانى ئیسرائیل تواناى کوشتنى ملیۆنان مرۆڤیان هەیە

ناشناڵ ئینترێست: ژێردەریاییەکانى ئیسرائیل تواناى کوشتنى ملیۆنان مرۆڤیان هەیە
posted onOctober 1, 2019
nocomment

کایلى مى زووکامى لە ڕاپۆرتێکى کە ڕۆژى یەکشەممە ٧ى ڕەزبەر/ ٢٩ى سپتەمبەر لە ماڵپەڕى ناشناڵ ئینترێستى سەر بە ناوەندێک بە هەمان ناو لە ئەمریکا بڵاو بووەوە، باسى وردەکارى ژێردەریاییەکانى ئەرتەشى ئیسرائیلى کردووە کە "تواناى کوشتنى ملیۆنان مرۆڤ"ـیان هەیە.

 

مى، نووسیویەتى کە ئیسرائیل هێزێکى دەریایی زۆر چکۆڵەى هەیە بەڵام "نهێنیى"ـیەکى زۆر گرنگى هەیە، ئەوش تواناى لەنێوبردنى ملیۆنان مرۆڤە بە هۆى ژێردەریاییەکانییەوە کە ئەڵمان بۆ ئەرتەشى ئیسرائیلى دروست کردووە و داویەتە ئەو وڵاتە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە ئەم وڵاتە پێنج دانە ژێردەریایی لە جۆرى "دۆلفین"ـى هەیە کە توانى گورزوەشاندى ئەتمۆییان هەیە و مووشەکى ئەتۆمى ئاراستەکراویان هەڵگرتووە و شەشەمین ژێردەریاییشیان خەریکە ئێستا دروست دەکرێت و بەم زووانە دەدرێتە ئەرتەشى ئەم وڵاتە.

ئەم ژێردەریاییانە تواناى "گورزى دووەم"ـیان هەیە، بەو واتایەى کە کاتێک ئیسرائیل لە هەر لایەکەوە بکەوێتە بەر مەترسى هەڕەشەى زۆر جددى وەک هێرشکردنە سەر گوڵخانە ئەاتۆمییەکانى ئیسرائیل، ئەوا ژێردەریاییەکانى ئەرتەشى ئەو وڵاتە توانى "گورزى دووەم" یا "هێرشى دووەم"ـیان بە خێریاییەکى بێ وێنە هەیە.

ئیسرائیل هەرگیز ئاماژەى بە تواناى ئەتۆمى ئەم ژێردەریاییانە نەکردووە، بەڵام قسەى بەرپرسانى ئەو وڵاتە لەمەڕ بەهاى ئەم چەکانە، نیشاندەرى ئەوەیە کە ئەم وڵاتە پشتى بەم ژێردەریاییانەى بەستووە. لە فەزاى توند و ئاڵۆزکاوى نێوان ئێران و ئیسرائیل، بڵاوکراوەى نەشناڵ ئینترست ئاماژەى بە تواناى وێرانکەرى ژێردارییە ئەتۆمدارەکەى ئیسرائیل کردووە، پرسێک کە نیزامییان و پسپۆڕانى سەربازى ناوچەکە و دونیا لێى ئاگادارن و جێگەى تێڕامانە!

زۆرینەى ئەم چەکانەى ئیسرائیل بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى هەڕەشەیەکى جدى ئامادەن و بە قسەى بنیامین نەتانیاهۆ، ڕژێمى ئێران "گەورەترین هەڕەشەیە لەسەر بوونى ئیسرائیل".