Skip to main content

عەرەبە هاوردەکان واز لە زەوییە کوشتوکاڵییەکانی کورد ناهێنن

عەرەبە هاوردەکان واز لە زەوییە کوشتوکاڵییەکانی کورد ناهێنن
AvaToday caption
posted onSeptember 30, 2019
nocomment

دوای ئەوەی چەند جارێک هەوڵ درا لەلایەن پارێزگاری کەرکوک و ئەو عەرەبە هاوردانە کە لە دوای ١٦ى ئۆکتۆبەرەوە هاتوونەتە ناوچەکە کە مەرامی دووبارە داگیرکردنەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی سنووری کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیان هەیە شکستی هێنا، ئێستا خەریکن هەوڵ دەدەن لەڕێگەری ترس و تۆقاندنەوە ئەو زەویانە داگیر بکەن.

 

ئەم کارەى ئەو عەرەبانە، لە ڕێگەی کەسە ناسراوەکانی گوندە کوردەکانەوە ئەنجام دەدرێت، هەر لەم چوارچێوەیەدا بوو کە لەم چەند ڕۆژەى ڕابردوودا، ئەم عەرەبە هاوردانە، چەند کەسێکی دیاری گوندەکانی قەزای دووبزیان دەستگیر کردوە. دواهەمین ئەو کەسانەى کە دەستبەسەریان کردووە بریتین لە جەواد کەریم محەمەد، شێرزاد سەمەد و کەریم محەمەد کە خەڵکی ڕەسەنی گوندی قەرەدەرەن.

دەستبەسەرکردنى ئەم کەسانە بۆ نەهێشتنى ڕێگرییە لەبەردەم جیبەجێکردنى پلانەکەیان، چونکە ئەم کەسانە چەند جارێک ڕێگر بوونە لەوەی عەرەبە هاوردەکان لەگوندی قەرەدەرە دابنیشن و پێش ئەوەی دەستگیر بکرێن داوایان لێکراوە کە بەشێک لەو زەویوزارەی هەیانە بیدەنە عەرەبە هاوردەکراوەکان لەپاى ئەوەى دەستگیر نەکرێن، بەڵام ئەوان ڕەتیان کردووەتەوە ئێستا لەزیندانن.

دوو ڕۆژ لەمەوبەر و لە ڕێکەوتى ٢٨/9/٢٠١٩ى زایینى، چەندماڵە عەرەبێک کە بە ڕەچەڵکەک خەڵکی دیوانیەن، چوونەتە گوندی شەناغە و دوای زەوییان کردووە، لە بەرامبەریشدا کوردەکانى ناوچەکە ڕێگرییان کردووە و دواتر داوای هاوکارییان لەحکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە کە لەڕێگای بەغداوە بەعەربکردنی ئەم ناوچانە بوەستێنرێت و هەرچی زووە ڕێگا چارەسەرێك بۆ ئەم زەویانە بدۆزرێتەوە و چونکە هەم بەشێک لە زەوییەکانیان داگیر دەکرێت و هەمیش ڕێگری لە کوردە دانیشتووەکانى ئەو گوندانە دەکرێت کە زەوییەکانیان بکێڵن.

زەوى و زاررر