Skip to main content

لۆمۆند: ئێران ـ تۆفان نێزیکە!

لۆمۆند: ئێران ـ تۆفان نێزیکە!
کۆمارى ئیسلامى هیچى بۆ نەماوتەوە و تا دێت دۆخى خراپتر دەبێت
وتارێکى ڕۆژنامەى لۆمۆدندى فەڕەنسى لەسەر ڕووخانى کۆمارى ئیسلامى بەم زووانە!
posted onSeptember 19, 2018
nocomment

 

ئەمە وتارێکى ڕۆژنامەى لۆمۆندى فەڕەنسییە بە تایتڵى "ئێران ـ زریان نێزیکە"، کە تیایدا باسى تێدا کراوە ئێران هەم لە ناوەوە و هەم دەرەوەى وڵاتە کەوتووەتە حاڵەتى بەرگرییەوە و بەرەو هەر لایەک دەسووڕێتەوە تووشى لەمپەرێکى گەورە دەبێت، بە شێوەیەک کە خەریکە کۆتاییەکانى نێزیک دەبێتەوە.

 

 

لۆمۆندى فەڕەنسى ڕۆژى (٢٣ى خەرمانان) لە وتارەکەیدا دەنووسێت: "لە کاتێکدا ماوەیەک بەر لە ئێستا، وا پێدەچوو هەموو شتێک بە دڵى کۆمارى ئیسلامى بەڕێوە دەچێت، کەچى ئێستا ئەم کۆمارە هەم لە ناوەوە و هەم دەرەوەى وڵاتە کەوتووەتە حاڵەتى بەرگرییەوە و بەرەو هەر لایەک دەسووڕێتەوە تووشى لەمپەرێکى گەورە دەبێت، بە شێوەیەک کە خەریکە کۆتاییەکانى نێزیک دەبێتەوە.

 

لۆمۆند پاش وەبەرچاوگرتنى گۆڕانکارییەکانى ناوچەکە و دەرچوونى ئەمریکا لە بەرجام دەنووسێت: "سەرمایەگوزارانى گەورەى ئەوروپى دەگەڕێنەوە، بەڵام سەرۆککۆمارى ئەمریکا خەریکە بەڵێنەکانى خۆى موو بە موو جێبەجێ دەکات و ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکەى ڤیەنناى خستە نێو ڕووبارى پۆتۆمەک ـى واشنتۆن. ئەو پشتى درووشمتەوەرى حیزبی کۆماریخوازانى ئەمریکاى گرتووە کە لەسەر بنەماى ئەوە کۆمارى ئیسىلامى دایکى هەموو کارەساتەکانى ڕۆژهەڵاتى ناڤینە. ئەم ڕێژیممە حیزبوڵاى تەواو پڕچەک کردووە و ئەنبارى پڕ لە مووشەکى هەڕەشەکەرى ڕوو لە ئیسرائیلى پێ داون. عێراقى ناجێگیر و شێواندووە و ناوەندێکى وزەى مووشەکى گەورەی خۆۆشى لەوێ دروست کردووە".

لۆمۆند لە درێژەدا، ئاماژە بە خۆپێشاندانە سەراسەرى و ناڕەزایەتییە توندەکانى خەڵک دژى کۆمارى ئیسىلامى دەکات و دەنووسێت: "ترامپ دەستى بە گەمارۆ ئابوورییەکان دژى کۆمارى ئیسلامى کردەوە و بڕیار وایە مانگى خەزەڵوەر (نۆڤەمبەر) گەمارۆى دیکە بخاتەوە گەڕ. ئەم گەمارۆیانە پشتى فرۆشى نەوتى کۆمارى ئیسلامى دەشکێنن. کۆمپانیا ئەورووپییەکان کە هۆشداری ئەوەیان دراوەتێ لە بازاڕى ئێران و بازاڕى ویلایەتە یکگرتووەکان یەکێکیان هەڵبژێرن، خەریکە بازاڕى ئێران جێ دەهێڵن و دۆخى ئابوورى ئەم وڵاتە تا دێت ڕوو لە خراپى دەکات. لە مانگى خاکەلێوەوە (ئەپرێل) تمەن نیوەى بەهاى خۆى لەدەست داوە و ناڕەزایەتى ئابوورى و سیاسى پەرەى سەندووە: خۆپێشاندانى شەقامى، زۆربەى شارەکانى ئێرانى وەلەرزە خستووە. کۆنەپارێزەکان بە دەورى عەلى خامنەییەوەن و سوپاى پاسداران کە خۆى دەسەڵاتێکى بەهێزى ئابوورى و سەربازىییە، حەسەنى ڕۆحانییان تەوق داوە".

 

ڕۆژنامەى لۆمۆند لەبارەى دۆخى دەسەڵات لە عێراق و ڕوسیە دەنووسێت: "دۆخەکە لە عێراق لەبار و لەژێر کۆنتڕۆڵ نییە. پڕۆسەى دوور و درێژ و پڕ لە هەورازى پێکهێنانى حکومەتى نوێ لە بەغدا، نیشاندەرى خۆتێهەڵقورتاندنى کۆمارى ئیسلامییە لە نێو خۆى عێراق و تەنانەت خۆپێشاندانى شێعەکانى خوارووى عێراق و سووتاندنى کونسولگەرى کۆمارى ئیسلامى هەر لەم ڕاستایەدان.

 

پەیوندى کۆمارى ئیسلامى لەگەڵ شەریکە ڕووسییەکانیان، چووەتە قۆناغێکى هەستیارەوە. (چونکە) ئیسرائیلییەکان بەرامبەر هەڕەشەکانى کۆمارى ئیسلامى پشتیوانێکى بەهێزیان بە ناوى ڕووسیە پەیدا کردووە و ڕووسەکانیش کۆمارى ئیسىلامییان ڕازى کردووە کە لە سنوورى ٨٥ کیلۆمەترى زیاتر لە ئیسرائیل نێزیک نەکەونەوە.

 

لۆمۆند لە کۆتایی وتارەکەیدا (ئێران: زریان نێزیک دەبێتەوە)، لەبارەى ئایندەى گفوگۆى ئەمریکا و کۆمارى ئیسىلامى نووسیسویەتى: "واشنتۆن دۆخى خۆى بۆ گفتوگۆ لەگەڵ کۆمارى ئیسلامى ڕاگەیاندووە و دەڵێت دەکرێت دووبارە لەبارەى ڕێککەوتننامەکەى ڤیەننا قسە بکرێت و بەو مەرجە چاو بە گەمارۆ ئابوورییەکاندا بخشێنرێتەوە کە قسە لەسەر ناوەندى وزە ئەتۆمیی و مووشەکی و خۆتێهەڵقورتاندنەکانى کۆمارى ئیسلامى بکرێت. ویلایەتە یەکگرتووەکان دەیهەوێت بەم شێوەیە "هیلالی شێعى" تێک بدات. لە ڕوانگەى هەندێک چاودێرانەوە، ئەمە وەک خۆکوشتنى کۆمارى ئیسلامییە و لە ڕاستیشدا وەها گفتوگۆیەک ڕەد دەکاتەوە. لە ڕوانگەى هەندێک چاودێرى دیکەیشەوە، وەک دنیس ڕاس تى دیپلۆماتیکى پێشووى ئەمریکا، کۆمارى ئیسلامى لە ساتى لەبار واتە لە کاتێک کە هێزى بازاڕ و سەوداگەرییەکەى لەسەر ئیرادەى دەسەڵات لە ناوچەکە باڵانوێنى بکات، ئەگەرى ئەوە هەیە پێک بێت، بەڵام هیچ دڵنیاییەک بۆ ئەمە نییە!