Skip to main content

یەکگرتوویی کوردانى ڕۆژهەڵات هەوێنى سەرکەوتنى مانگرتن بوو

 یەکگرتوویی کوردانى ڕۆژهەڵات هەوێنى سەرکەوتنى مانگرتن بوو
لە مانگرتنى چوارشەممە ٢١ى خەرمانان زیاتر لە ٣٠ کەس دەستبەسەر کراون
لە ٢٠ شار و شارۆچکەى ڕۆژهەڵات مانگرتن بەڕێوە چوو
posted onSeptember 13, 2018
nocomment

 

رۆژی ١٧ خەرمانان ٦ بەندکروای سیاسی کورد لەسێدارە دران و ١٧ کادر و پێشمەرگەی حیزبی دیموکرات لە ئەنجامی هێرشی مووشەکی کۆماری ئیسلامی شەهید بوون.

 

دوای ئەوە لەسەر بنەما و دەستپێکى بیرۆکەى مانگرتن لە لایەن دەزگاى میدیایی ئاڤاتودەی، ناوەندی هاوکاری حیزبە سیاسییەکانی کوردستان و چالاکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کاناڵ و ناوەندە ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بە نیشانەی ناڕەزایەتی و مەحکومکردنی هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بارەگای هەر دوو حیزبی دیموکراتی کوردستان و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و لەسێدارەدانی لاوانی کوردستان بانگەوازی مانگرتنیان گشتییان بۆ رۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانان لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەیاند.

ئاڤاتودەى چەخماخەى مانگرتنى سەراسەرى لێدا و دواتر حزبە ڕۆژهەڵاتییەکان لەگەڵى کەوتن

ئاڤاتودەى چەخماخەى مانگرتنى سەراسەرى لێدا و دواتر حزبە ڕۆژهەڵاتییەکان لەگەڵى کەوتن

 

بە پێی ئەو ئامارانەی کە دەزگای میدیایی ئاڤاتودەی لە بەر دەستی دایە، ٢٠ شار و شارۆچکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆر بە چڕی لە مانگرتندا بەشدار بوون،

▫️ لە پاریزگای کرماشان شارەکانی سەرپێڵ زەهاو، قەسری شیرین جوانرۆ، پاوە، سەلاسی باوەجانی

▫️ لە پارێزگای کوردستان. سنە، سەقز، مەریوان، بانە، دیواندەرو قوروە و دێوڵان

▫️ لە پارێزگای ورمێ: ورمێ، مەرگەوەڕ، بۆکان، مەهاباد، سەردەشت، شنۆ، ڕەبەت، بەشێکی پیرانشار

▫️ لە ئیلام بەشیک لەو شارە

کۆماری ئیسلامی لە رێگەی هەڕەشەکردن لە دووکانداران و بازاڕیان و ئەسنافی شارەکان و هەروەها ناردنی کورتەنامەی هەڕەشەئامێز بۆ خەڵک هەر لە سەرەتاوە هەوڵیدا نەهێڵێ مانگرتن سەرکەوتوو بێت. لێدانی زەربدەر لە دووکانەکان و شکاندنی قوفڵەکانیان و لێدانی مانۆڕی نیزامی لە نێو شارەکان کە وێنە و فیلمی بەشی زۆری ئەو کارانەی کادرە ئیتلاعاتییەکان لە ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کاناڵە تێلێگرامییەکانى ئاڤاتودی بڵاو کراونەتەوە، هەر لە سەرەتاوە ویستیان بەر بەو حەرەکەتە بگرن، دوای ئەوەی زانیان کە خەڵک دووکان و بازاڕ ناکاتەوە شەپۆلی گرتن و دەستبەسەرکردنی چالاکانی مەدەنی و خەڵکی ناڕازی کوردستان دەستی پێ کرد.

مانۆڕلێدانى سوپاى پاسداران لە شارى بۆکان و مەهاباد لە پاش مانگرتنى سەراسەرى

مانۆڕلێدانى سوپاى پاسداران لە شارى بۆکان و مەهاباد لە پاش مانگرتنى سەراسەرى

 

بە پێی زانیاریەکانی بەر دەستی ئاڤاتودەی  لە مەریوان ٩ کەس تا کاتی ئامادە کردنی ئەو ڕاپۆڕتە دەستبەسەر کراون کە نێوەکانیان بریتیە لە: "ئارام فەتحی، سۆران دانیشوەر، موسلیم ئیبراهیمی، دلێر رۆشەن، محەمەد ئەزکات، ئەحمەد تبیرە، نۆشیروان خۆش نەزەر، حسێن ئەمانی، ئاڕمان ئەمانی".

لە سەردەشت "جەعفەر رەسوڵپور، بەهمەن دەدانساز، محەمەد لیلانەیی، محەمەد ئەمینی" و چەند کەسی دیکە دەستبەسەر کراون کە تا ئیستا ناوەکانیان بۆ ئێمە ئاشکرا نەبوون.

لە ڕوانسەر "باقر سەفەری" و لە بۆکان "دیاکۆ باغەبانی" و لە شنۆ "خالید گەنجی، رەشید ناسرزادە، خدر دەوڵەتی، سیامەند دەولەتی، موسا ئازەری" و لە سنە "خالید حوسەینی، موختار زارعی، مزەفەر ساڵحنیا" و لە دیواندەرە "بێهنام مێهدەوی" و ٢ کەسی دیکە دەستبەسەر کراون کە ناوەکانیان نەزانراوە.

لە لایەکی دیکە لە سەر لە بەیانی ئەوڕۆ بانگهێشتکردنی دووکانداران بۆ ئیدارەی ئەماکین و ئیتلاعاتی شارەکان دەستی پی کردووە و کۆمارى ئیسلامى دەستی کردووە بە لێەستاندنی سەنەد و پەروانە کەسب و جەریمەکردنی خەڵک. کاردانەوەکانی مانگرتن لە ئاستی میدیا جیهانییەکاندا شوێندانەری هەبووە و لەو پێوەندیەدا هەواڵدەری ئەلعەرەبیە، بی بی سی فارسی، دەنگی ئەمریکا ڕاپۆڕت و هەوڵیان لەسەر ئەو ڕووداوە بڵاو کردووەتەوە، بەڵام لە ئاستی بەڕبڵاوتردا ئاوڕی شایانیان لێ نەداوەتەوە.

 

لینکى ڤیدیۆى نێردراو بۆ دەزگاى میدیایی ئاڤاتودەى لەبارەى مانگرتنە سەراسەرییەکەوە:

https://www.youtube.com/watch?v=HzWfYUuMMCk