Skip to main content

کۆماری ئیسلامی تەرمی زانیار و لوقمان و ڕامین بە بنەماڵەکانیان ناداتەوە

کۆماری ئیسلامی تەرمی زانیار و لوقمان و ڕامین بە بنەماڵەکانیان ناداتەوە
دوێنێ زیاتر لە ٢١ کەس لە لایەن سوپاى پاسدارانەوە شەهید و لە سێدارە دراون
هەڕەشە لە بنەماڵەکانیان کراوە کە ئەگەر واز لە داواکەیان نەهێنن قۆڵبەست دەکرێن
posted onSeptember 9, 2018
nocomment



دوای لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی سیاسی کورد، بنەماڵەی ئەو بەندکراوە کوردانە بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی کوڕەکانیان سەردانی ناوەندە ئەمنی و دادوەرییەکانى کۆماری ئیسلامیان کرد.
 

بنەماڵەی ئەو سێ چالاکە کوردە لە وەڵامى داواکارى تەرمی کوڕەکانیان، پێیان گوتوون تەرمەکان نادەنەوە و تەنانەت هەڕەشەی ئەوەیان لێکردوون ئەگەر واز لە داواکەیان نەهێنن ئەوە قۆڵبەست دەکرێن.

ڕامین حوسێن پەناهی و زانیار و لوقمان مورادی ئەو سێ بەندکراوە کوردە بوون کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی و سەرەڕای داواکاری بەربڵاوی خەڵکی کوردستان و کۆڕ و کۆمەڵە مرۆڤ دۆستەکان بۆ شکاندنی سزای سێدارەکەیان، دۆینێ ١٧ی خەرمانان لە گرتووخانەی ڕەجایی شاری کەرەج لە سێدارە دران.

وێنەیەک لە کارەساتى مووشەکى بارەگانى حدک لە کۆیە

وێنەیەک لە کارەساتى مووشەکى بارەگانى حدک لە کۆیە

 

ئەو سێ چالاکە کوردە بە تاوانی "دژایەتى و شەڕکردن لەگەڵ خودا"، بەرەبەیانی ڕۆژی ١٧ی خەرمانان لە سێدارە دران. شایانی باسە هاوکات لەگەڵ ئەوەی کۆماری ئیسلامی ئەو سێ بەندکراوەی لە سێدارە دا، هێرشێکی موشەکی کردە سەر بارەگاکانی هەردوو حیزبی دیموکراتى کوردستان (حدکا) و حیزبی دیموکراتى کوردستانى ئێران (حدکا) و بە دەیان کەس لەو هێرشانەدا شەهید و بریندار بوون.

لە لایەکی دیکەوە، هەر ئەو رۆژە دوو پێشمەرگەی حدکا کە لە شەڕی مانگی ڕابردووی شنۆ لە نێوان ئەو حیزبە و سوپای پاسداران ڕوی دابوو و بە دیل گیرابوون، شەهید کران.