Skip to main content

ئێران بووەتە شێرپەنجە بۆ ئابوورى وڵاتانى ئەوروپا

ئێران بووەتە شێرپەنجە بۆ ئابوورى وڵاتانى ئەوروپا
ئەو سزایەى کە بانکەکە ڕووبەڕووى بووەوتەوە 1.1 ملیار یۆرۆیە
بەهۆى ئێرانەوە بانکێکى فەڕەنسى سزا دەرا
posted onSeptember 4, 2018
nocomment

 

بانکی سۆسییتیە جەنەراڵى فەڕەنسی ئاشکراى کردووە "چاوەڕوان دەکرێت سزایەکی پێبژاردن بۆ یەکلاییکردنەوەى ناکۆکییەکانى لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان پێشکەش بە دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە بکات".

 

ڕوونیشی کردەوە "ئەو سزایەى کە بانکەکە ڕووبەڕووى بووەوتەوە، 1.1 ملیار یۆرۆیە، ئەم سزایەى واشنتۆن لەبەر سەرپێچى گەمارۆ ئابوورییەکانى سەر ئێران بووە، چونکە بانکەکە مامەڵەى لەگەڵ کۆماری ئیسلامی کردووە".

سۆسییتیە جەنەراڵ، کە بە دووەم گەورە بانکی پاریس دادەنرێت، لە ڕاگەینراوێکدا ئاماژەى بەوەش کردووە "تواناى پێشکەشکردنى ئەو پارەیەى هەیە بۆ یەکلاییکردنەوەى کەیسەکەى لەگەڵ دەسەڵاتدارانى واشنتۆن". هاتووشە "لەسەر ئەو پرسە گفتوگۆییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا گەیشتۆتە ئاستێکى زۆر پێشکەوتوو، لە چەند هەفتەى داهاتووش لەپارەى یەکلاییکردنەوەى کەیسەکە پارەکە پێشکەش دەکرێت".

بە هۆى هاوکارى کۆمارى ئیسلامى ئەم بانکە فەڕەنسییە سزا دراوە

بە هۆى هاوکارى کۆمارى ئیسلامى ئەم بانکە فەڕەنسییە سزا دراوە

 

هیمای بەوە کردووە " بانکە فەرەنسییە لە کۆى 1.43 ملیار دۆلار نزیکەى 1.1 ملیار دۆلاری بۆ پرسى پێشێڵکردنى سزاکانى سەر ئێران بووە".

چەندین مانگ لە لایەن دەسەڵاتدارانى ئەمریکاوە لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو بانکە کراوە، بەو هۆیەوەش وەزارەتى بەرگرى کوشکى سپی ئاشکرای کرد کە " ئەو بانکە 1.34 ملیار سزای پێبژاردن پێشکەش دەکات، کەلەماوەى رابردوو بەرتیلى بە بەرپرسانى لیبیا داوەو، هەروەها دەستکاریی نرخى سوودی نێوان بانکەکانى لەندەن کردووە".

بەو هۆیەوەش دیدییە ڤالییە، جێگرى بەرێوەبەرى جێبەجێکارى بانکی سۆسییتیە جەنەراڵ، لەئادارى رابردوو دەستى لەکارەکەى کێشایەوە.