Skip to main content

بەغدا تاران بە درۆ دەخاتەوە

بەغدا تاران بە درۆ دەخاتەوە
بەغدا ڕاستە ئێران لە شەڕى دژى داعش هاوکارمان بووە، بەڵام لە ڕووى چەکى بچووکەوە نەک فڕۆکە
هیچ پەیوەندییەکی فرۆکەوانى سەربازی لە نێوان عێراق و ئێراندا نییە
posted onAugust 26, 2018
nocomment

 

بەرپرسێکى باڵاى عێراق ڕەتی کردەوە هاریکارە سەربازییەکانیان لەگەڵ ئێران "فڕۆکە بەتایبەت فرۆکەى سۆخۆی بگرێتەوە".

 

ئەو لێدوانەى بەرپرسەکەى بەغدا وەڵامدانەوەى لێدوانێکى عەمیدی فرۆکەوان شەمسەددین فەرزادیپۆر فەرماندەى ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانى سوپاى پاسدارانى ئێران بوو کە دوێنێ گوتى "هاریکاریی پڕچەککردنى سەربازی لە نێوان ئێران و عێراقدا هەیە و، لە نێویشیدا فڕۆکەى سەربازی سۆخۆی".

 

 

سەرچاوە عێراقییەکە دووپاتیشی کردووەتەوە "بێگۆمان تاران چەکى پێداوین لە شەڕى داعش، بەڵام بە پارە نەک بە بەلاش و هەموو تێچووەکەیشمان داوەتەوە بە تاران". گووتیشى "بەڵام هیچ پڕۆتۆکۆلێک لە بوارى فڕۆکەوانی لە نێو هەردوو وڵاتدا نییە"، ئەمەش لەکاتێکدایە کۆمارى ئیسلامی ئێران لە ڕێگەى میلیشیا چەکدارە عێراقییەکانەوە توانیویەتى کۆنتڕۆڵى زۆربەى ئامێرە سەربازییەکانى سوپای عێراق بکات، بەتایبەت زریپۆشى ئەبرامز کە لە کۆتاییەکانى ساڵى ڕابردوو حەشدى شەعبی دژى هێزەکانى پێشمەرگەى بەکار هێنان و بە تەقاندنەوەى یەکێک لەو ئەبرامزانە لە لایەن هێزى پێشمەرگەوە، هەیمەنە و هەیبەتى ئەم چەکەى تێک شکاند و بەهاکەى لە هەموو دونیا دابەزى.