Skip to main content

پسپۆڕانى ئەمریکی: بە شکستی داعش ملشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی دەتوانن ئەمریکا بکەنە ئامانج

پسپۆڕانى ئەمریکی: بە شکستی داعش ملشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی دەتوانن ئەمریکا بکەنە ئامانج
AvaToday caption
posted onMay 12, 2019
nocomment

 

پسپۆڕانى ئەمریکی دەڵێن دوای شکستی داعش ئێستا کۆماری ئیسلامی دەتوانێ ملشیاکانی خۆی لە عێراق و سوریە دژی ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی و هاوپەیمانەکانی بەکار بێنێت. ئەمە بەشێک لە ڕوانگەی پسپۆڕانى بەشدار لە دانیشتنی ئێوارەی هەینی دامەزراوەی بەرگری لە دیموکراسییەکان لە واشنتۆن بوو.

 

ژەنەڕاڵى خانەنشینکراو جان ئالێن کە نوێنەری دەوڵەتی ئەمریکا لە هاوپەیمانی جیهانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش بوو و ئێستا سەرۆکی ناوەندی بڕۆکینگزە، لە وەڵامی پرسیاری دەنگی ئەمریکا لەمەڕ ئەگەری کەڵکوەرگرتنی ئێران لە پاشماوەکانی داعش بۆ قاچاخی سوتەمەنی، گووتی: کۆماری ئیسلامی بە کردەوە دەتوانێ ئەو کەسانە بەکار بێنێت.

ناوبراو گووتیشى: لە کاتێکدا ئێمە سەرقاڵی بەرنامەڕێژی بۆ لێدانی ئامانجەکانی داعش بووین، شایەتی هێڵێکی قاچاغی نەوت بووین لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریە بەرەو ئێران کە نیشاندەری پەیوەندی نێوانیان بوو. نازانم ئێستا لە نێوان کۆماری ئیسلامی و پاشماوەکانی داعش ئەو پەیوەندییە هەیە یان نا. ئەگەری هەیە ئێران بە ئامانجی درووستکردنی سەرێشە بۆ ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی کاناڵی ئاڵوگۆڕی ماڵی بۆ پاشماوەکانی داعش کردبێتەوە.

دەیڤید ئیشیر توێژەری پلەبەرز لە دامەزراوەی بەرگری لە دیموکراسییەکان لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا گووتی "ئەوەی کە شیمانەی ڕوودانی لە ئەگەری بەکارهێنانی داعش زۆرترە، تاران ملشیاکانی لە عێراق و سوریە بە تایبەت لە دوای شکستی داعش بەکار بێنێت. نابراو لە درێژەی ئەو بەشەی قسەکانیدا گووتی "ترسی من زیاتر لە لایەن ئەو گرووپە ملشیا شێعانەیە کە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن. ئەمریکا پێشتر ڕایگەیاندبوو کۆماری ئیسلامی کۆمەڵێک پەیوەندی لەگەڵ ئەلقاعیدە هەبووە."

شایانی باسە دەسەڵاتدارانی ئێران گوتویانە بۆ دەورلێدانەوەی گەمارۆکان بژاردەی زۆریان لەبەر دەست دایە.

شێعە