Skip to main content

هۆشداری جدی ئەمریکا بۆ ئێران

هۆشداری جدی ئەمریکا بۆ ئێران
AvaToday caption
مایک پۆمپئۆ: لە بەرامبەر هەر هێرشێک بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا ڕێبەری کۆماری ئیسلامی بە بەرپرسیار دەبینین.
posted onMay 6, 2019
nocomment

 

مایک پۆمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی دوشەممە ١٦ بانەمەڕ لە کاتی سەفەری خۆی بۆ ئەوروپا بە ڕۆژنامەنووسانی گووت "ئێمە هەوڵی تێکدەرانەمان لە ئێرانییەکان دیبوو و هەروەها ئەوە بەو واتایە دێت کە ئێمە ئێران لە بەرامبەر هەر هێرشێک بۆسەر ئەمریکا بە بەرپرسیار دەبینین".

 

پۆمپئۆ جەختی لەوە کردووەتەوە ئەگەر لە لایەن گرووپێکی سەر بە کۆماری ئیسلامی یاخود میلیشیاکانی حیزبوڵا هەر کارێک دژی ئێمە بکرێت ڕێبەری کۆماری ئیسلامی بە بەرپرسیار دەزانین. وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بەوەی پێناسەی کاری تێکدەرانە چییە گووتی "نامهەوی بابەتەکە بکەمەوە کە چ لە خۆ دەگرێتەوە، بەڵام گومانتان نەبێ ئێمە هۆکاری باشمان هەیە بۆ ئەوەی بە ئێرانییەکان بڵێین لەبەرابەر ئەو کارەی کە ئەگەری هەیە دژی ئێمە بیکەن بە چ شێوەیەک وەڵامتان دەدەینەوە".

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵام بەو پرسیارە کە ناردنی هێز پێوەندی بە هێرشەکانی غەزە بۆسەر ئیسرائیل هەیە گووتی: ئەوە پرسێکی جیایە.