Skip to main content

ئەمریکا: لە ئەگەری ڕووخانی ڕژیمی مادۆرۆ دۆلار دەڕژێنینە نێو ئەو وڵاتەوە

ئەمریکا: لە ئەگەری ڕووخانی ڕژیمی مادۆرۆ دۆلار دەڕژێنینە نێو ئەو وڵاتەوە
AvaToday caption
posted onApril 4, 2019
nocomment

 

ماڵپەڕی بلۆمبێرگ لە زمان ڕاوێژکارێکی پلەبەرزی ئابوری دۆناڵد ترامپ سەرکۆماری ئەمریکا گووتی دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە لە زووەوە دەگەڵ خوان گوایدۆ ڕێبەری دژبەرانی ڤەنزوێلا دانوسانیان دەست پێ کردووە بۆ ئەوەی لە ئەگەری ڕووخانی دەوڵەتی نیکۆلاس مادۆرۆ ڕێگە چارەیەک بۆ دەربازکردنی ئابوری ئەو وڵاتە لەو دۆخە خراپە ببیننەوە.

 

ئاری کولاک بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ئابوری نەتەوەیی ئەمریکا کە ڕۆژی ڕابڕدوو لە واشنتۆن قسەی دەکرد لە درێژەی قسەکانیدا گووتی ئەمریکا لە بەرنامەیدایە لە ڕێگەی بانکەکان، مۆبایل و ئەپلیکەیشنەکان و ڕێگەی دیکە پارەى کاش بنێرێت بۆ ڤەنزوێلا. لە درێژەی ئەو بەشەی قسەکانیدا گووتی ئەو پارە کاشە لە سەرەتا دا دۆلار دەبێ بۆ ئەوەی پێویستی بە دراوی بۆلیوار نەبێ.

کولاک لە درێژەی قسەکانیدا گوتی وەزارەتی خەزێنەداری، ئەنجومەنی ئەمنیەتی نەتەوەیی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هاوکات کار لەسەر ئەو گەڵاڵەیە دەکەن و لە ئەگەری گۆڕانی رێبەری ئەو وڵاتە بە خێرایی دەست بە کار دەکەن. ئەمریکا کە گەمارۆی قورسی خستۆتە سەر ڤەنزوێلا هۆشداری داوە کە نابێ هیچ کارێک دژی گوایدۆ بکرێت کە وەک سەرکۆماری کاتی ئەو وڵاتە ناساندوویەتی.

ڤەنزوێلا سەرەڕای بوونی سەرچاوەی زۆری نەوتی لەو ساڵانەی دواییدا لەگەڵ هەڵاوسانی لە رادەبەدەر، برسیەتی و کەمبوونی دەرمان و پچڕانی کارەبای سەرتاسەری ڕووبەڕوو بووەتەوە.  دەوڵەتی مادۆرۆ بە پێچەوانەی دژبەرانی بانگەشەی  ئەوە دەکات کێشەکانی ئەو وڵاتە نە بە هۆی بەڕێوەبەری خراپ بەڵکو بە هۆی ئەو خەسارە گەورانە بووە کە دژبەرانی ناوخۆیی و دەرەکی بە شێوەی پلان بۆ داڕێژراو لەو وڵاتەیان داوە.بێ بەهایی پارەى ڤەنزوێلا

بێ بەهایی پارەى ڤەنزوێلا ٢

بێ بەهایی پارەى ڤەنزوێلا