Skip to main content

ساڵح موسلیم تەندرووستى باشە

'تۆماس پەلیکان'ـى پارێزەرەکەی موسلیم ئەوڕۆ گوتى: دۆینێ چاوی بە ساڵح موسلیم کەوتووە و ڕەوشی باشە
'تۆماس پەلیکان'ـى پارێزەرەکەی موسلیم ئەوڕۆ گوتى: دۆینێ چاوی بە ساڵح موسلیم کەوتووە و ڕەوشی باشە
posted onMarch 6, 2018
nocomment

دوێنێ 'ساڵح موسلیم' هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە و لێپرسراوی دەستەی دیپڵۆماسی تەڤدەم لە پراگی پایتەختی چیک و لەسەر داوای تورکیا دەستبەسەر کرا و تا ئێستایش لاى پۆلیسى ئەو وڵاتەیە. 'تۆماس پەلیکان'ـى پارێزەرەکەی موسلیم ئەوڕۆ گوتى: دۆینێ چاوی بە ساڵح موسلیم کەوتووە و ڕەوشی باشە. هێشتا پۆلیس، دۆسێیەکەی نەگەیاندووەتە دەست دادگاى کۆماری چیک و بەو هۆیەشەوە کات و ساتی دادگاییکردنەکەی نازانرێت.

پارێزەکەی موسلیم گوتووشیەتى کە بەپێی یاسای بنەڕەتی وڵاتی چیک، پۆلیس دەبێ تا کاتژمێر ٢٣:٠٠ی ئەمشەو، دۆسێیەکەی ساڵح موسلم ڕادەستی دادگا بکات و "ئەگەر وابێت سبەی موسلیم دەبرێتە بەردەم دادگا"، ئەگەر نا دوا دەکەوێت بۆ کاتى نەزانراو.