Skip to main content

ئەمریکا و بەریتانیا و فەڕانسە لەسەر کردەوە خراپەکانی ئێران قسەیان کرد

ئەمریکا و بەریتانیا و فەڕانسە لەسەر کردەوە خراپەکانی ئێران قسەیان کرد
AvaToday caption
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ هاوتا بەریتانیایی و فەڕانسەییەکەی خۆی سەبارەت بە کردەوە خراپەکانی کۆماری ئیسلامی قسەی کرد
posted onMarch 6, 2019
nocomment

 

ڕابێڕت پاڵادینو، جێگری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە دوو تویتی جیادا باسی دانوسانی مایک پەمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ جێرێمی هانت وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و ژان ئیو لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕانسە کرد. پاڵادینو نووسیویەتی: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەوڕۆ لەگەڵ جرێمی هانت سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کردەوە خراپەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، دڵنیابوون لە پێشکەوتن لە سوریە و بەدواداچوونی پرسی داماڵینی کوریای باکوور لە چەکی ناوەکی قسەی کرد. لە درێژەدا نووسیویەتی لە نێوانی قسەکانیدا جارێکی دیکە دەروەستی خۆیان بەرامبەر بەهێزکردنی پێوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و بەریتانیا دووپات کردەوە.

ڕابێرت پاڵادینو لە تویتێکی دیکەدا نووسی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و ژان ئیو لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕانسە سەبارەت بە هەوڵە جیهانییەکان لە شەڕی دژی داعش بە تایبەت لە عێراق و سوریە ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.  وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها ئاماژەی بە هەوڵەکانی فەڕانسە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ هەوڵە تیرۆریستییەکانی ئێران لە ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.

ئەگەرچی ساڵێک لەمەو بەر ئەوروپا و ئەمریکا لەسەر چوونەدەرەوە لە بەرجام پێکەوە کێشەیان هەبوو، بەڵام لە مانگەکانی ڕابڕدوو هەڵوێستی ئەوروپا سەبارەت بە چالاکییە تێکدەرانەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئەمریکا نیزیک بووەتەوە. ئەمریکا دەڵێ ڕێککەوتنی ناوەکی لەگەڵ ئێران لەسەر ڕەفتاری ئەو وڵاتە کاریگەری ئەرێنی دانەناوە. سەرکۆماری ئەمریکا ڕۆژی ١٨ گوڵانی ساڵی ١٣٩٧ چوونەدەری ئەمریکای لەو ڕێککەوتنە ڕاگەیاند. دۆناڵد ترامپ لە مانگی گەلاوێژ و خەزەڵوەری ئەمساڵ بڕیاڕی گەڕانەوەی گەمارۆکانی دژی ئێران دەرکرد.

ئەمریکا و بەریتانیا و فەڕانسە