Skip to main content

ئەورۆ ئیسرائیل بە سی خومپارە هێرشى کرایە سەر

ئەوڕۆ حەماس و جیهادى ئیسلامى لە غەزە هێرشى کردە سەر ئیسرائیل
ئەوڕۆ حەماس و جیهادى ئیسلامى لە غەزە هێرشى کردە سەر ئیسرائیل
بنیامین نەتانیاهۆ حەماس و جیهادى ئیسلامى بە ئەنجامدانى هێرشەکە تۆمەتیار کرد
posted onMay 29, 2018
nocomment

 

بەرەبەیانى ئەوڕۆ سی خومپارە نران بە غەزەوە بە مەبەستى لێدانى ئیسرائیل و وەک کاردانەوەش فڕۆکەکانى ئیسرائیل ناوەندى ڕێکخراوى جیهادى ئیسلامى لە غەزە بۆمباران کرد.

 

 

سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل، بنیامین نەتانیاهۆ، لە پاش ئەم هێرش و کاردانەوەیە، لە کۆنفڕانسێکى هەواڵیدا ڕێکخراوى حەماس و جیهادى ئیسلامى بە ئەنجامدەرانى ئەو هێرشە بۆ باشوورى غەزە تۆمەتبار کرد و گوتى وڵاتەکەى بەهێزەوە وەڵامى ئەم هێرشانە دەداتەوە. بەرەبەیانى ئەوڕۆ سی خومپارە لە غەزە نران بە ئیسرائیلەوە کە بێ زەرەر و زیانى گیانى بوو. لە وەڵامى ئەو سی خومپارەیەیشدا فڕۆکە ئیسرائیلییەکان ناوەندێکى گرووپى جیهادى ئیسلامییان لە غەزە بۆمباران کرد>

خومپارەیەکى حەماس کەوتە نێو باخچەیەکى منداڵان

سوپاى ئیسرائیلیش لە بەیاننامەیەکدا کە هەر بۆ ئەم مەبەستە بڵاوى کردەوە، ڕایگەیاند کە زۆرینەى خومپارەکان لە لایەن هێزى بەرگرى دژەئاسمانى ئیسرائیلەوە پووچەڵ کراونەتەوە. لەگەڵ ئەمەیشدا، یەکێک لە خومپارەکان بەر حەسارى باخچەیەکى منداڵان کەوتووە و تیکەکانى دیوارى باخچەکەی زەرەرمەند کرد.

 

لە کاتى هاویشتنى خومپارەکاندا، دەنگى ئاگادارکەرەوەکانى مەترسى لە باشوورى ئەم وڵاتە دەنگیان لێ بەرز بووەوە و دانیشتوانى باشوورى ئیسرائیل خۆیان خزاندە نێو پەناگەکانیانەوە. وتەبێژى کاروبارى دەرەوەى ئیسرائیل لە لاپەڕەى تویتەرى خۆیدا بڵاوى کردەوە کە هیچ وڵاتێک لە دونیا ناتوانێت قبوڵى ئەوە بکات کە هاووڵاتییە سڤیلەکانى لە وەها دۆخێکدا بژین.