Skip to main content

مێرکڵ گوتى پێویستە یەکێتى ئەوروپا پاڵەپەستۆى زیاتر بخاتە سەر ڕوسیە و ئێران

"ڕێژیمى سوریە دژى تیرۆریستەکان شەڕ ناکات، بەڵکو دژى خەڵکى خۆیەتى. منداڵەکان دەکوژێت، نەخۆشخانەکان وێران دەکات و ئەمە کۆمەڵکوژییەکە کە دەبێت مەحکوم ببێت"
'ئەنجێلا مێرکڵ'، پێنجشەممە لە پەرلەمانى وڵاتەکەى گوتى: "ڕێژیمى سوریە دژى تیرۆریستەکان شەڕ ناکات، بەڵکو دژى خەڵکى خۆیەتى. منداڵەکان دەکوژێت، نەخۆشخانەکان وێران دەکات و ئەمە کۆمەڵکوژییەکە کە دەبێت مەحکوم ببێت"
posted onMarch 4, 2018
nocomment

'ئەنجێلا مێرکڵ'، پێنجشەممە لە پەرلەمانى وڵاتەکەى گوتى: "ڕێژیمى سوریە دژى تیرۆریستەکان شەڕ ناکات، بەڵکو دژى خەڵکى خۆیەتى. منداڵەکان دەکوژێت، نەخۆشخانەکان وێران دەکات و ئەمە کۆمەڵکوژییەکە کە دەبێت مەحکوم ببێت". مێرکڵ ئەوەشى گوت، ئێران و ڕوسیە کە هەردووکیان خاوەن هێزن هاوڕاى بەشارى ئەسەد، بەرپرسن لەم بوارەدا. هەر لەم بوارەدات ڕاوێژکارە باڵاکەى ئەڵمانیا دەیهەوێت وەزیرى دەرەوەى وڵاتەکەى لەگەڵ 'سێرگى لاوروف'ى هاوتاى دانیشێت و لەم بارەوە گفتوگۆ بکات.

شایەنى باسە، هێزە ئێرانییەکان لە سوریە پاڵپشتى ڕێژیمەکەى بەشار ئەسەد دەکەن و بێجگە لەو هێزەى کە سوپاى پاسداران بردوویەتییە سوریە، چەندین هێزى وەک فاتمییەکان کە شێعەى ئەفغانین و زەینەبییەکان کە شێعەى پاکستانین و هەردووک تیپ لە لایەن ئێرانەوە دروست کراون، ئەوانیش لە نێو سوریەن و لە بەرژەوەندى بەشار ئەسەد دەجەنگن.