Skip to main content

ئێران بە مووشەک و درۆن هێرشی کردە سەر پێنج وڵات

ئێران بە مووشەک و درۆن هێرشی کردە سەر پێنج وڵات
posted onJuly 12, 2026
nocomment

ئێران زنجیرەیەک هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر بەحرەین، قەتەر، ئیمارات، کوەیت و ئوردن ئەنجام دەدات و سوپای پاسدارانیش هۆشداریی وەڵامی توندتر لە بەرامبەر بۆردوومانەکانی ئەمریکا دەدات.

بەپێی ڕاگەیێنراوە فەرمییەکانی وەزارەتەکانی بەرگریی کوێت، قەتەر و ئیمارات، هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتانە لە حاڵەتی ئامادەباشیی تەواودان و سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەکانیان بەرپەرچی دەیان مووشەک و درۆنیان داوەتەوە کە لە خاکی ئێرانەوە ئاراستە کرابوون.

وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدا و داوای لە هاووڵاتییان کرد بە خێرایی بچنە ناو پەناگەکان. سوپای کوەیت و قەتەریش جەختیان لە تێکشکاندنی تەنە نامۆکان لە ئاسماندا کردەوە تاوەکو ڕێگری لە پێکانی دامەزراوە ستراتیژییەکان و گیانی مەدەنییەکان بگیریێت.

سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیێنراوێکدا بانگەشەی تێکشکاندنی ناوەندی فەرماندەیی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکای لە بنکەی "ئەمیر حەسەن" لە ئوردن کرد. تاران دەڵێت وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی واشنتن، سیستمەکانی پاتریۆت و ڕاداری هێزەکانی ئەمریکایان لە کوێت و بەحرەین بە وردی پێکاوە.

٠ هەروەها سوپای ئێران ئاماژەی بەوە دا کە کەشتییە ئەمریکییەکانی لە گەرووی هورمز ناچار بە وەستان کردووە. تاران هۆشداری دەدات ئەگەر ئەمریکا بەردەوام بێت لە بۆردومانکردنی بنکە کەناراوییەکانی ئێران، ئەوا وەڵامەکانی داهاتوویان بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی واشنتن لە ناوچەکەدا زۆر توندتر دەبێت.