Skip to main content

حوکمى ئیعدامى ڕامین حوسەین پەناهى لە ئانوساتدایە!

حوکمى ئیعدامى ڕامین حوسەین پەناهى لە ئانوساتدایە!
ڕامین حوسەین پەناهى چالاکى سیاسى کە بە تۆمەتى ئەندامبوون لە حزبە کوردییە نایاسییەکان لە شارى سنە دەستبەسەر کرا و لە زیندانى ناوەندى شارەکە زیندانى کرا، بە تاوانى هەڵگرتنى چەک و تەقەکردن لە هێزە ئەمنییەکانى ئەو وڵاتە حوکمى ئیعدامى لە لایەن دادگاى ئێرانەوە بۆ دەرکرا. 
posted onMay 17, 2018
nocomment

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتى  17/5/2018ى زایینى، بنەماڵەی حوسەین پەناهی بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە کە تیایدا داوا لە "جەماوەری تێكۆشەری كوردستان" دەکەن ناڕەزایەتى دەرببڕن لە ئاست مەترسى ئیعدامکردنى کوڕەکەیان کە لە ئانوساتدایە. لە بەیاننامەکەى بنەماڵەى حوسەین پەناهى هاتووە: دوستان و هاورێیان و ئازیزانمان لە هەر كوێ ئەم جیهانەدا دەژین ، ئەمڕۆ وەكیلی رامین حسێن پەناهی حوكمی ئیجرا بوونی لە سێدارەدانی رامینی بە دەست گەیشتووە و ناوبراویش ئەم حوكمەی بە رامین راگەیاندووە، وەك بڕیار بوو ماوەی پێشوو رامین كە گواسترابوەوە بۆ ژووری تاكە كەسی بە مەبەستی لە سێدارەدان، بەڵام بە هۆی فشارە نێو نەتەوەیی و هەرێمی و ناوخۆییەكان ئەم حوكمە دواخرا بۆ كاتێكیتر.

ئەم بەیاننامەیەى بنەماڵى حوسەین پەناهییەکان لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ بە شێوەیەكی فەرمی ئەم حوكمە بە پارێزەرەکەى و بە رامینیش راگەیاندراوە، ئەمە بەو مانایەیە كە هەر ئان و ساتێك ئەگەرى ئەوە هەیە رامین لە سێدارە بدرێت، بۆیە بنەماڵەکەى لە بەیاننامەکەیاندا داوا لە "سەرجەم كۆمەڵگای كوردی بە گشتی و بە تایبەتی هەموو تێكۆشەرێكی كورد و هەموو ئینسانێكی ئازادیخواز و مرۆڤدوستێك لە سەرتا سەری جیهان" دەكەن کە کات و ساتی زۆرتر تەرخان بكەن بۆ ڕاگەیاندنى هەڵمەتێكی گشتی نەتەوەیی و ئینسانی لە سەرتاسەری جیهان بە مەبەستی پێشگرتن بە حوكمی لە سێدارەدانی رامین حسێن پەناهی.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە "لەم بارەیەوە هاوكاری و هاودەنگی و بەهاناوە هاتنتان بەڵگەیەكی زێڕینی مێژووی گەلەكەمانە كە ئێمە وەكوو بنەماڵەی حوسین پەناهی قەد فەرامووشی ناكەین و دەستی هەمووتان بە گەرمی دەگوشین".
١١ى بانەمەڕى ساڵى ڕابردوو، ڕێکخراوى لێبوردنى گشتى داواى لە بەرپرسانى ئێران کرد کە بەرنامەى ئیعدامکردنى ڕامین کە بڕیار وایە ڕۆژى پێنج شەممە ١٣ى بانەمەڕ ئیعدام بکرێت، ڕابگرن. هەرچەندە ڕامین بە دادوەرى گوتبوو کە لە زیندان ئازار دراوە و ڕەفتارى خراپى لەگەڵدا دەکرێت، بەڵام ئەمانە نەبوونە هۆکارى ئەوەى کە چەند حەوتوو بەر لە ئێستا ڕامین بگوازرێتەوە بۆ زیندانى تاکەکەس و گومانى ئەوەى لێ کرا کە حوکمى ئیعدامەکەى جێبەجێ دەکرێت، بۆیە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى و چەندین تۆڕ و ناوەندى مافى مرۆڤ و ڕۆژهەڵاتییەکانى دەرەوەى وڵات، بە هەواڵ و پۆستەر و بانگهێشتکردنى خەڵکى بۆ گردبوونەوەى ناڕەزایەتى و بە خۆکوشتنى خوشکەزاکەى کە لە بن گوشار و تۆمەتەکانى ئیتلاعات ناچار بوون خۆى بکوژێت، ئیعدامەکەى دوا خرا.