Skip to main content

سزای سێدارەی گۆران قادری لە بەندیخانەی سنە جێبەجێ کرا

مەریوان
posted onMay 20, 2025
nocomment

بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٣٠ بانەمەڕ، سزای سێدارەی گۆران قادری خەڵکی مەریوان لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.

گۆران قادری سێ ساڵ پێش لە سەر دۆسیەی شلێر ڕەسووڵی دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

شلێر ڕەسووڵی تەمەن ٣٦ ساڵ کە ڕۆژی شەممە ١٢ی خەرمانانی ١٤٠١، بە تەمای هاوکاری کردنی ژنی گۆران قادری چوبووە ماڵی ئەوان، کاتێک زانی که ژنەکەی لەماڵەوە نییە و ناوبراو مەبەستی دەستدرێژی هەیە لە پەنجەرەی بیناکەیانەوە خۆی خستە خوارەوە و چووە کۆما.

ئەم ژنە دواجار دوای ٦ ڕۆژ مانەوە لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی سنە گیانی لە دەستدا کە ناڕەزایەتی بەرینی خەڵکی مەریوان و بەتایبەت چالاکانی ژنی لێکەوتەوە