Skip to main content

کۆبوونەوەی بەڕبڵاوی مامۆستایان لە سەرتاسەری ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان

شهرهای ایران روز پنج شنبە شاهد اعتصاب گستردە معلمان در اعتراض بە وضعیت بد معیشتی و کاری معلمان بود.
بەشی زۆری شارەکانی ئێران رۆژی پێنج شەممە مانگرتنێکی گەورە و فراوانیان لە کاردانەوە بە دۆخی خراپی ژیانیان و چۆنیەتی پیشەی مامۆستایەتیان بەڕێوە برد.
posted onMay 10, 2018
nocomment


یەکێک لە مامۆستایانی شاری سنە بە ئاڤاتودەی گووت" ئەو حەرەکەتە پڕۆتستۆییە حەڕەکەتێکی ناسیاسی و تەواو سینفیە و داخوازی مامۆستایان تەنیا بە کێشەی بژێوی ژیان کورت نابێتەوە.

ئەو مامۆستایە لە دریژەی باسەکانی دا کووتی یەکێکی دیکە لە خواستەکانی ئەو مامۆستایانە ئەوەیە مامۆستایانی قوتابخانە بتوانن لە کاروباری سینفی خۆیاندا رۆڵیان هەبێ و ئەندامانی ناوەندی پیشەیی مامۆستایان ئازاد بکرێن و حوکمەکانیان هەڵوەشێتەوە.

لە یەکێک لەو گرتە ویدیۆییانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتێکان دا بلاو بۆتەوە یەکێک لە ژنە مامۆستایانی مانگرتووی مەشهەد دەڵێ" ئیدی دەنگمان دەرنایە، چل ساڵە بێ دەنگیمان هەڵبژاردوە، چل ساڵ! بەلام ئەو بێ دەنگیە دەبێ رۆژێک بشکێت کە ئەو رۆژە ئەوڕۆیە!"

ئەو مامۆستا ژنە هەروەها گوتیشی، بە چ نرخێک بێ دەنگ بین؟ بە نرخی لەدەست دانی لاوەکانمان؟ بە نرخی لەدەست دانی پارێزەرانی ئەو خەلکە هەژارە؟

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە ئاڤاتودەی گەیشتۆ، یەکێکی دیکە لە داخوازێکانی مامۆستایان ، پەروەردەی بێ بەرامبەر، چاکسازی نێوەرۆکی کتێبە دەرسێکان، دامەزراندنی هیزی کار بە پێی پێویست و دروست کردنی قوتابخانە بۆ قوتابیان بە پێوەری ئیستاندارد و لەبەرچاو گرتنی هەژماری قوتابخانەکان بۆ هەر قوتابیەک.

لە نیو شاری مەریوانیش سەدان مامۆستا بە دروشمی پەروەردەی بێ بەرامبەر بۆ قوتابیان ڕایانگەیاند، ئێمە وەک مامۆستایانی شاری مەریوان دژی هەر چەشنە ڕوبەڕووبوونەوەیەکی توندوتیژین لەگەڵ مامۆستایان.

خاڵی سرنج راکێش لە مانگرتنی شاری مەریوان ئەوە بوو مامۆستایانی ئەو شارە پەیامی پشتیوانی لە مانگرتنی گشتی شارە سنوریەکانی رۆژهەلاتی کوردستانیان دا.

لە کرماشان هەروەها، مامۆستایانی ئەو شارە بە گووتنەوەی سرودی "یار دبستانی من" ناڕەزایەتی خۆیان لە هەمبەر دۆخی ژیانی مامۆستایان و سیستەمی پەروەردەیی ئێران نیشان دا.